بەڵگەنامەیەکی فەرمییە کە ناسنامە و ڕەگەزنامەی هەڵگرەکەی دەسەلمێنێت و مافی گەشتکردنی پێ دەدات.
بەڵگەنامە
هەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێک خاوەنی ساڵیانهی تایبەت بە خۆیەتی، لە ڕۆژی دەرچوونی ساڵیانەکەوە ماوەی بەسەرچوونی پێنج (٥) ساڵه. خاوەنی ساڵیانە پێویستە لە کاتی بەسەرچوونی ساڵیانەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند ساڵیانەکەی تازە بکاتەوە.
تۆمارکردنی ئهو ئۆتۆمبێلانهیه له دهرهوەی وڵات به شێوهیهکی یاسایی هاوردهی ههرێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره کاتی) له بهڕێوهبهرایهتییهکانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمار دهکرێن و ژمارهی ئهو پارێزگایهی پێ دهدرێت که لێی تۆمار دهکرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێ بکرێتەوە.
گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلە له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی یاسایی شۆفێری بکەن.
بریتییە لە یەکسانکردنی سەرجەم ئەو بڕوانامانەی لە دەرەوەی عێراق بە دەست هاتوون.
بريکاردەر (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکارى (الوکيل) خۆى، بە مەبەستى جێبەجێکردنى کارە ياساييەکانی لە بری خۆى کە لەگەڵ یاسا و دابونەریتەکان بگونجێت.
هەر هاوڵاتییەک کە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەی بیانی بە دەست هێنابێت یاخود لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بە دەست هێنابێت، بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات یاخود دابمەزرێت، پێویستە لە وەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکەی بەڕابەر بکات لەگەڵ بڕوانامەی هەرێمی کوردستان.
گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردەیە بۆ ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.
بریتییه له تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان له پسوولهی خۆراک. وهک (لهدایکبوون، هاوسهرگیری، گهڕانهوه له دهرهوهی وڵات)، لهگهڵ سڕینهوهی ناوی مردووان و گواستنهوهی پسوولهی خۆراک له نێوان شارهکان و بریکارهکانی خۆراک.