حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

بەڵگەنامە

هەر هاوڵاتییەک کە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەی بیانی بە دەست هێنابێت یاخود لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بە دەست هێنابێت، بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات یاخود دابمەزرێت، پێویستە لە وەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکەی بەرابەر بکات لەگەڵ بڕوانامەی هەرێمی کوردستان.
بریتییە لە بەڵگەنامەیەکی فەرمی یاسایی، کە تۆماری پێشینە و رابردووی هاوڵاتی یان نیشتەجێی بیانی لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پێشینە و سزادانی یاسایی، لەخۆ دەگرێت. بەکار دێت بۆ مەبەستی یاسایی و دادگایی، دامەزراندن لە کەرتی گشتی و تایبەت، وەرگرتنی ڤیزە و سەفەرکردن، کارکردن، خوێندن، یان هەر مەبەستێکی دیکە.
ئەم بەڵگەنامەیە لەسەر داوای دادگاکان، فەرمانگە حکومییەکان و ناحکومییەکان، خودی هاوڵاتی یان نیشتەجێی بیانی، پێشکەش دەکرێت.
بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی یاسایی شوفێری بکەن، گشت جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری بۆ ماوەی (٥) پێنج ساڵ کاری پێ دەکرێت.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن، یان لە کاتی کۆچی دوایی (وەفاتی) کەسی بریکار بۆ هاوسەرەکەی، بۆ یەکێک لە منداڵەکانی یاخود هەر کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی.
لە کاتی ونبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازی بە هەموو جۆرەکانییەوە بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە خاوەنی ساڵیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دروستکردنەوەی تابلۆی تازە.