بەرزکردنەوەی داواکاری تایبەت بە ئەستۆپاکی

پێناسە
ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە بە نیازی ئیشکردنن لە دەرەوە و پێویستییان بە بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتى دەکەن، نوێنەرایەتی ئەو داواکارییانە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرز دەکاتەوە، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزیدەکەنەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
دەبێت هاوڵاتی داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتی بکات.
پێشکەشکردنی پێناسێکی عێراقی تایبەت بە خۆی.
پەنجەمۆر بۆ ئەوانەی کە داوای ئەستۆپاکی دەکەن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنی داواکارى بۆ ئەستۆپاکی.
واژۆکردنی داواکارییەکە لەگەڵ نووسینی ناو و ژمارەی تەلەفۆن.
ناسنامەى داواکار.
وەرگرتنی پەنجەمۆری هەموو پەنجەکانى.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویستی بە سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەرايەتی کۆنسوڵگەری و ڕەوەندی کوردستان هەیە.
پێویستی بە ژووری نوێنەرە، بۆ واژۆکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-07
بابەت
دوا دەستکاری25-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.