پێدانی ڤیزا بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتی بیانییە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی، کە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ کەسی بیانی لە ڕێگای کۆمپانیای هێنانی دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی هێنانی دەستی کاری بیانی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەم کارتە نشینگەیە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ کەسانی بیانی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی نەوت و گاز پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە قوتابییان و خوێندکارانی بیانی پێدانی کارتی نشینگەیە بەو قوتابی و خوێندکارە بیانییانەی لە ناوەندە جیاجایاکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و تەمەنیان هەژدە (١٨) ساڵە یان زیاترە، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگای زانکۆ و نەخۆشخانە تایبەتەکان پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی کە لە زانکۆ و نەخۆشخانە تایبەتەکان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگەی دامودەزگاکانی حکومی پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە دامودەزگای حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێدەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگای ڕێکخراوەکان پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کار دەکەن، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور) ئەو بەڵگەنامەیە، کە بە کەسێکی بیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەدرێت بۆ گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی، کە نوێنەرایەتی یان کونسوڵگەری وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەبێت، لە کاتێک ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەی بەسەر چووبێت یان ونیکردبێت یان شێواوبێت بە هەر هۆکارێک یان بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو، کە پاسپۆرتی نییە.
مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکان هەر هاوڵاتییەک، کە بەڵگەنامەکانیان لێ ون دەبێت سەردانى بنکەى پۆلیسى ونبووەکان دەکات، بۆ مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکانیان وەک (ڕەگەزنامەى عێراقى، پێناسى بارى شارستانى، فۆڕمى خۆراک، مۆڵەتى شۆفێرى، ساڵانەى ئۆتۆمبێل، پێناسى سەربازى، پێناسى فەرمانبەران، یاخود هەر بەڵگەنامەیەکیتر) جــگە لە پاسپۆرتى عێراقى.
ونبوون یان تێكچوونی مۆڵهتی شۆفێری نێودهوڵهتی دووباره دهرهێنانهوهی مۆڵهتی ونبوو یان تێكچووی نێودهوڵهتییه، كه بهههر هۆكارێک ونبووه یان تێكچووه لهو بهڕێوهبهرایهتییهی هاتووچۆ، كه مۆڵهتهكهی لێ تۆماركراوه به ههمان بهروار و ڕێكهوتی دهرچوون و كۆتایی، كه پێشتر تۆماركراوه.