تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژماره‌ کاتی بۆ یه‌که‌م جار

پێناسە
تۆمارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وەی وڵات به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره‌ کاتی) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمارده‌کرێن و ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێده‌درێت، که‌ لێی تۆمار ده‌کرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێبکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
ئەو هاوڵاتییەی ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوی خۆی دەکات تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ یان زیاتر بێت.
ده‌بێت به‌ یاسایی ئۆتۆمبێله‌که‌ هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کرابێت له‌ یه‌کێک له‌ مه‌رزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی ئۆتۆمبێل واتا (مه‌نه‌فێست)ی ڕەسەن بێت.
بوونی گرێبه‌ستی ئەلیکترۆنی نێوان کڕیار و کۆمپانیای فرۆشیار.
کەسانی بیانی تەنیا مافی خاوەندارییەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتییان هەیە.
پێویستە ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی لاشە و پشکنینی (opvi) هەزەی هەبێت. بۆ ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر تەنیا پشکنینی لاشەی پێویستە.
مەرجە دوای کڕینی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، لە ماوەی شەست (٦٠) ڕۆژدا تۆماربکرێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ، دوای ئەو ماوەیە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە سەر.
هەبوونی بریکارنامەی یاسایی، ئەگەر خزمەتەکە لە لایەن بریکارەوە داوا بکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
وێنه‌یه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ‌ئەو کەسەی، کە ئۆتۆمبێلەکەی بەناو دەکرێت.
گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.
ماوەی پێویست
پاش هێنانی فۆڕمی پشکنینی ئۆتۆمبێل و بڕینی چەکی پارە لە بانکەکانی هەرێم، لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بە سێ (٣) بۆ چوار (٤) کاتژمێر تابلۆ و ساڵیانە وەردەگرێتەوە.
تێچوو
ا/ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ یه‌که‌م جار (٤٢,٠٠٠) چل و دوو هه‌زار دینار.
ب/ ڕسوماتی تابلۆگۆڕین (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هه‌زار دینار. بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، کە عەرەبانەی هەبێت، سێ تابلۆی بۆ دەبەسترێت (١١٢,٠٠٠) سەد و دوازدە هەزار دینار.
ج/ ڕسوماتی ژینگه‌ و ڕێگا بۆ هه‌ر ساڵێک بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت (٢٠,٠٠٠) بیست هه‌زار دینار، بۆ ئۆتۆمبێلی کرێ بۆ هەر ساڵێک (٣٥,٠٠٠) سی و پێنج هەزار دینار، و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ هەر ساڵێک (٧٠,٠٠٠) حەفتا هەزار دینار، بۆ ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵی بۆ هەر ساڵێک (٤٠,٠٠٠) چل هەزار دینار.
د/ سزای دواکەوتن لە دوای گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا، کە ماوەکەی شەست (٦٠) ڕۆژە، بۆ مانگی یه‌که‌م (١,٠٠٠,٠٠٠) یه‌ک ملیۆن دیناره‌ و بۆ دواتر بۆ هه‌ر مانگێک بڕی (١٠٠,٠٠٠) سه‌د هه‌زار دیناری دەچێتە سەر.
- ڕسوماتی پشکنینی ئۆتۆمبێل (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی پەسەندکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
ه/ ڕسوماته‌کانی چه‌کی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت:
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٣) پستۆن (٨٤٠,٠٠٠) هه‌شت سه‌د و چل هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٤) پستۆن (١,٢٦٠,٠٠٠) یەک ملیۆن و دوو سه‌د و شه‌ست هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٥) پستۆن (١,٥٧٥,٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٦) پستۆن (٢,١٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن تایبه‌ت (٨) پستۆن (٢,٣٦٢,٥٠٠) دوو ملیۆن و سێ سه‌د و شه‌ست و دوو هه‌زار و پێنج سەد دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی ستشن تایبه‌ت (٤) پستۆن (١,٧٨٥,٠٠٠) یەک ملیۆن و حه‌فت سه‌د و هه‌شتا و پێنج هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی ستشن تایبه‌ت (٦) پستۆن (٣,١٥٠,٠٠٠) سێ ملیۆن و سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی ستشن تایبه‌ت (٨) پستۆن (٣,٦٧٥,٠٠٠) سێ ملیۆن و شه‌ش سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی درع تایبه‌ت (٨,٤٠٠,٠٠٠) هه‌شت ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی پاص کرێ (١,٦٥٣,٧٥٠) یەک ملیۆن و شه‌ست سه‌د و په‌نجا و سێ هه‌زار و حەوت سەد و پەنجا دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی صالۆن کرێ (١,٩٤٢,٥٠٠) یەک ملیۆن و نۆ سه‌د و چل و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی پیکاب تاک کابینه‌ (١,٦٨٠,٠٠٠) یەک ملیۆن و شه‌ست سه‌د و هه‌شتا هه‌زار دینار.
ــ ئۆتۆمبێلی پیکاب ده‌بل کابینه‌ (٣,٣٠٧,٥٠٠) سێ ملیۆن و سێ سه‌د و حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.
- ئۆتۆمبێلی جۆری بیناسازی و کشتوکاڵی لە ڕسوماتی چەکی ژمارە پێدان بەخشراون.
- چەکی ڕسومات بۆ هەموو ئۆتۆمبێلەکانی درع (٨,٠٠٠,٠٠٠) هەشت ملیۆن دینار.
ــ جگه‌ له‌و دوو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر (١,٧٣٢,٥٠٠) یەک ملیۆن و حه‌وت سه‌د و سی و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.
تێبینی/ هەموو ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە (٤) پستۆن ڕسوماتی هەژمار دەکرێت.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێویستە خزمەتخواز سەرەتا گرێبەستی ئەلیکترۆنی هەبێت لە نێوان کڕیار و کۆمپانیای فرۆشیار.
خزمەتخواز له‌ به‌شی پشکنینی ئۆتۆمبێل پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەی دەکات، به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ ژماره‌ی لاشه‌. ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سفر کیلۆمه‌تره‌ و لێ نه‌خوڕاوه‌ ته‌نیا پشکنینی لاشه‌ی بۆ ده‌کرێت، بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سفر کیلۆمەتر نین‌ پێویستی بە پشکنینی OPVI هەزە هەیە.
هێنانی چەکێکی بانکی (سەفتەجەی ڕاکێشان لەسەر بانک) له‌ یه‌کێک لە بانکه‌ بازرگانییە حکومییەکانی ئەو پارێزگایەی خزمەتخواز ئۆتۆمبێلەکەی لێ تۆماردەکات.
دواتر خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکانی تۆمارکردن، دروستکردنی فایلی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی به‌شی (IT) دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون له‌ ڕاست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌ و مه‌نه‌فیستی ئۆتۆمبێله‌که‌ و ڕاست و دروستی گرێبەستە ئەلیکترۆنییەکە.
سەردانی بەشی سزا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە. شێوازی نۆرەگرتن ئەلیکترۆنییە لە ڕێگەی ئامێری نۆرەگرتن.
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ سزای له‌سه‌ر بوو پێویسته‌ لە پەنجەرەی سزادان بڕی ئه‌و سزایه‌ بدات، که‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌کەیە.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی په‌نجه‌مۆر.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری ژماره‌دانان دەکات، بە مەبەستی وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ به‌شێوه‌ی هەڕەمەکی ژمارەیەک دەستنیشان دەکرێت و ده‌بێته‌ ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌که‌.
دوای وەرگرتنی ژمارەی ئۆتۆمبێل، بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بوو، کە توانای بارکردنی له‌ دوو (٢) تۆن زیاتر بێت، هەروەها بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێری جۆری کشتوکاڵی و بیناسازی، پێویسته فایلی تۆمارکردنەکە ببات بۆ‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری، بۆ کردنەوەی فایلی پاکانه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ و هێنانەوەی پسوولەی ‌پاکانەکە‌.
دواتر دەچیتە په‌نجه‌ره‌ی ڕسوومات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسووماتی دیاریکراو.
ڕادەستکردنی مامەڵەکە له‌ په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه، بۆ وردبینیکردن و دڵنیابوون له‌ نەبوونی که‌موکوڕی له‌ مامه‌ڵه‌که‌، دواتر پسووله‌ی وه‌رگرتنی تابلۆی پێده‌درێت.
سەردانی پەنجەرەی ده‌رکرده‌ و وه‌رگرته‌ دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی پسوولەی تابلۆ وەرگرتن.
بردنی ئۆتۆمبێل بۆ کارگه‌ی چاپکردنی تابلۆ بۆ بەستنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێله‌که‌. بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری کشتوکاڵی و بیناسازی پێویست بە ئامادەبوونی ئۆتۆمبێلەکە ناکات.
گەڕانەوە بۆ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ساڵیانه‌که‌ لە پەنجەرەی وەرگرتنی ساڵیانە، بە مەرجی هێنانەوەی پسوولەی تابلۆگۆڕین.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-20
دوا دەستکاری24-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.