کردنەوەى ئەژمێرى ڕەوەنى (حساب جاری) بۆ هاوڵاتییان هەر کەسێک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى تایبەت بە خۆی هەبێت لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان دەتوانێت ببێت بە خاوەن ئەژمێری بانکی (چەکى بانک)، بە مەبەستی دانان و ڕاکێشانی پارە لە بانکە حکومییەکان.
تۆمارکردنی ئامێرەکان هەموو ئامێرێک، کە ڕۆژانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان لە کارگە و کۆمپانیاکان بەکاردەهێنرێت، وەکو ئامێرە کشتوکاڵی و پیشەییەکان، پێویستە لە دادنوس بڕوانامەی پێبدرێت، لەم بڕوانامەیە ناوی ئامێر و جۆر و چۆنیەتیی بەکارهێنانی بە ژمارەی تایبەت تۆمار دەکرێت، ئەمەش وەک ناسنامەیەک یاخود قەواڵەیەکە بۆ ئامێرەکە.
دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووی ئۆتۆمبێل، ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان و ماتۆڕسکیل دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووە، بۆ هەموو خاوەن ساڵیانەیەکی تایبەت بە (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لە کاتی ونکردنی لە لایەن خاوەنەکەیەوە.
ڕاستاندنی ئەو بەڵگەنامانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەرچوون، لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى، کە لە وڵاتانى دەرەوە دەردەچن لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن، بۆ نموونە (بەڵگەنامەی کۆمپانیا، بڕوانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی).
ڕاستاندنی ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە دەرەوەی هەرێمەوە دەردەچن (تصدیق الوثائق الصادرة من خارج الاقلیم) لە لایەن وەزارەتی دادەوە سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە دەرەوەی هەرێمەوە دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پێویستە لە لایەن وەزارەتی دادەوە ڕاستێنرێن و پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی سیفەتی یاسایی وەربگرن.
دروستکردنەوەی تابلۆی ونبووی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و ئامێرەکان لە کاتی ونبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازی بە هەموو جۆرەکانییەوە بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە خاوەنی ساڵیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دروستکردنەوەی تابلۆی تازە.
گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکاران لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکارانە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، یان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق یان قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم یان قوتابییانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگەی دامودەزگاکانی حکومی پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە دامودەزگای حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێدەکرێتەوە.
وەرگرتنەوەی بڕوانامەی دەرچوون (وثیقە التخرج) وەرگرتنەوەی بڕوانامەی دەرچوون، بۆ مەبەستی درێژەدان بە خوێندن، دامەزراندن یاخود هەر مەبەستێکی تر بێت.
وەرگێڕانی بڕوانامەی ناوخۆیی بۆ سەر زمانی ئینگلیزی بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات یاخود هەر مەبەستێکی تر، پێویستە دەرچووان بە شێوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پەروەردە، بە بەرگی وەرگێڕانی بڕوانامەی تایبەت، بڕوانامەكانیان وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی.