پێناسە
بریتییە لە پشکنینى چەک بۆ مەبەستی دەرهێنانى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک، و نوێکردنەوەى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک. هەروەها پشکنینى چەکى تاوانپێکراو لەسەر بڕیارى بەڕێز دادوەر یان سەرۆکى ئەنجومەنى لێکۆڵینەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی بەڕێوبەرایەتی و بەشەکانی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ، تێبینی: پێدانی کرێی کارگێڕی تاوەکو کاتژمێر (12:30) ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم/ هەولێر
هەولێر / شەقامی پێشەوا قازی / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین
krg.forensics@gmail.com
00662274050 - 07503103608
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سۆران
قەزای سۆران / ڕێگای گشتی دیانا / سێڕیانی بەرگوان / نزیک مزگەوتی گەورەی دیانا
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سۆران / ناو بینایەی یاریدەدەری پۆلیسی سۆران
07504680953
بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی دهۆک
قەزای سێمێل/ کۆمەڵگای تناهی
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی زاخۆ
قەزای زاخۆ/ بینای دادگای بەرایی زاخۆ / نزیک بەڕێوەبەرایەتی کارەبای زاخۆ
07504842336
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی ئامێدی
قەزای ئامێدی/ ناحیەی سەرسەنگ / ناو بینای دادگای بەرایی سەرسەنگ
07504649130
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سێمێل
قەزای سێمێل/ ناو بینای دادگای بەرایی سێمێل/ بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سێمێل
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی ئاکرێ
قەزای ئاکرێ/ ناو بینای دادگای بەرایی قەزای ئاکرێ
07504563494
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی بەردەڕەش
قەزای بەردەڕەش/ ناو بینای دادگای بەرایی بەردەڕەش
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی شێخان
قەزای شێخان/ ناو بینای دادگای بەرایی شێخان
07508786317
مەرجەکان
خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بیت و دانیشتوى هەرێمى کوردستان بێت.
تەمەنى لە ٢١ ساڵی تەواو کردبێت.
پێوستە خزمەتخواز ڕەزامەندی هەڵگرتنی چەکی هەبێت.
بۆ پشکنینى چەکى تاوانپێکراو، پێوستە بڕیارى دادوەر یان سەرۆکى ئەنجومەنى لێکۆڵینەوەى هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتى نیشتمانی.
نوسراوى پارێزگاى/ بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى ناوخۆ (بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى هەڵگرتنى چەک).
بۆ پشکنینى چەکى تاوانپێکراو، نوسراو لەگەڵ بریارى بەڕێز دادوەر.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ بۆ دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی بەیانی ژمارە (١١) ی ساڵی (٢٠٢٤) کرێی کارگێڕی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەڵگەکانی تاوان.
- بڕی (٨٠,٠٠٠) هەشتا هەزار دینار بۆ بەدەستهێنانى مۆلەتى هەڵگرتنى چەک بۆ یەکەم جار.
- بڕی (٣٠,٠٠٠) سی هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەى مۆلەتى هەڵگرتنى چەک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتی یان نوسینگەکانی لێکۆڵینەوەکانی بەڵگەی تاوان دەکات بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونی جوگرافی خۆی.
خزمه‌تخواز سه‌ردانى ژووری چەکى تاوان ده‌كات، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم و وەرگرتنی چەکەکەی.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکا بۆ پێدانی پڕی پارەی کرێی کارگێڕی و خزمەتگوزاری.
سەردانی ژووری پشکنین، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین بۆ چەکەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بەمەبەستی واژۆ لەسەر نووسراو.
سەردانی ژووری دەرچوون (الصادرة)، بەمەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-75
دوا دەستکاری
17-02-2026