بەڵگەنامە

تۆمارکردنی گرێبه‌ستێکه‌ له‌ نێوان خاوه‌ن کار، کە لەوانەیە کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بێت، لەگەڵ کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی، تایبەت بە ئەنجامدانی کارێک، لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێک دەکەون، دیار دەکات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
پێدانی کۆدی ڤیزەیە بە دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی ڤیزە بۆ هاوڵاتیانی بیانی.
بەڵگەنامەیەکی یاساییە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانی خاوەن قەرز، کە قەرزدار ئامادەی دەکات بۆ خاوەن قەرز.
بریتییە لە بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتی، بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و پێدانی زانیاری لەسەر پێشینەی هاوڵاتیان بە لایەنی داواکار، بۆ مەبەستەکانی دامەزراندنی هاوڵاتیان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەڵگرتنی چەک یاخود ئەندامبوون لە سەندیکا پیشەییە مۆڵەت پێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە کە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاری موڵکێک ئەنجام دەدرێت، بە پێی گرێبەستەکە، فرۆشیار موڵکی خۆی بە کڕیار دەفرۆشێت، شێوەی یاسایی وەردەگرێت و گرێبەستەکە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە تۆماردەکرێت، دوای وەرگرتنی دان پێدانانی هەردوو لایەن.
بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.