تۆمارکردنی ماتۆرسکیل تۆمارکردن و پێدانی ژمارە و ساڵیانەی تایبەتە بە ماتۆرسکیلەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنیان لە شەقامەکان. بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ.
گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گواستنهوهی تۆماری ئۆتۆمبێلە به ههموو جۆرهکانییەوە له پارێزگایهک بۆ پارێزگایهکی تر، لەسەر داواکاری و خواستی خزمەتخواز.
گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به ههمان خاسییهتهکانی ئۆتۆمبێلهکه، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجامدەدرێت.
دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووی ئۆتۆمبێل، ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان و ماتۆڕسکیل دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووە، بۆ هەموو خاوەن ساڵیانەیەکی تایبەت بە (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لە کاتی ونکردنی لە لایەن خاوەنەکەیەوە.
گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر (بە هەموو جۆرەکانییەوە) و ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرەکانە له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.
کردنەوەی ئەژمێری پاشەکەوت (حساب توفیر) هەر کەسێک ئارەزووى دانانی پارەی هەبێت، بە مەبەستی پاشەکەوت و سوودی ساڵانە، دەتوانێت ئەژمێرى پاشەکەوتی لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکاتەوە و ببێت بە خاوەنی دەفتەری پاشەکەوت.
کردنەوەى ئەژمێرى ڕەوەنى (حساب جاری) بۆ هاوڵاتییان هەر کەسێک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى تایبەت بە خۆی هەبێت لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان دەتوانێت ببێت بە خاوەن ئەژمێری بانکی (چەکى بانک)، بە مەبەستی دانان و ڕاکێشانی پارە لە بانکە حکومییەکان.
پەسەندکردنی بریکارنامەکان (تایبەت، گشتی، حجە وصایە، سەرەتاکانی کۆمپانیا) هەر مامەڵەیەک، کە پێویستی بە پاکانەی باج هەبێت وەک مامەڵەکانی بریکارنامەی (تایبەت، گشتی) یاخود حجە وصایە و سەرەتاکانی کۆمپانیا، یان هەر مامەڵەیەکی تری هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێت، بە مەبەستی بەکارهێنان لە کوردستان یاخود بە پێچەوانەوە، یان هەر مامەڵەیەک لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام درابێت و بەکاربهێنرێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت پاکانەی باجی دەرامەتی بۆ دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری پەسەند دەکرێت.
کردنەوەى ئەژمێرى ڕەوەنى (حساب جاری) بۆ کۆمپانیاکان هەر کۆمپانیایەک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى هەبێت، لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان دەتوانێت ببێت بە خاوەن ئەژمێرى بانکی و (چەکى بانکی)، بە مەبەستی دانان و ڕاکێشانی پارە لە بانکە حکومییەکان.
اعتمادات مستندية (L.C) جێبەجێکردنى گرێبەستەکانى حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنەکانى مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەت، بەپێى ڕێنمایى ژمارە (٢)ى ساڵى ٢٠١٦، بۆ پاراستنى ماڵى دەوڵەت.