پێناسە
ناردنى ئارەزمەندان فەرمانبەر بێ یاخود نا بۆ دەرەوەى ووڵات بە مەبەستى خوێندنى باڵا ماستەر / دکتۆرا لە چوارچیوەى زەمالات کە ووڵاتانى دەرەوە دەبەخشنە بە حکومەتى هەرێمى کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان / بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
مەرجەکان
پێوستە پێشکەشکار هەڵگرى رەگەزنامەى عیراقى بێت.
پێوستە پێشکەشکار بەلێن بدات لە کاتى تەواوکردنى خوێندنى دەگەرێتەوە وڵات.
بۆ ماستەر:
ئەگەر فەرمانبەر بوو ئەوە دەبێت (٢) ساڵ خزمەتى هەبێت وە کۆنمرەى بەکالۆریۆس لە ٦٥% کەمتر نەبێت ئەوە مۆڵەتى بە مووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان پێ دەدرێت.
ئەگەر فەرمانبەر نەبوو ئەوە دەبخشرێت لە دوو ساڵ تێپەر بوون بەسەر بڕوانامەکەى وە دەبێت کۆنمرەى بەکالۆریۆس لە ٦٥% کەمتر نەبێت.
بۆ دکتۆرا:
ئەگەر فەرمانبەر بوو دەبێت کۆنمرەى ماستەرەکەى لە ٧٠% کەمتر نەبێت و (٢) ساڵ هەبێت لە دواى دوایین بڕوانامە وە لە پلانى زانکۆى دا هەبێت ، ئەوە مۆڵەتى بە مووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان پێ دەدرێت.
ئەگەر فەرمانبەر نەبوو ئەوە دەبخشرێت لە دوو ساڵ تێپەر بوون بەسەر بڕوانامەى ماستەرەکەى وە دەبێت کۆنمرەى ماستەرەکەى لە ٧٠% کەمتر نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی
داواکار: بە شێوەى عریزە کە داواى مۆڵەتى خوێندن بکات.
ڕەزامەندى بەش: کە رەزامەند بن لەسەر وەرگرتنى داواکار مۆڵەتى خوێندن.
ڕەزامەندى کۆلێژ: کە رەزامەند بن لەسەر وەرگرتنى داواکار مۆڵەتى خوێندن.
ڕەزامەندى زانکۆ: کە لاریان نەبێت لەسەر وەرگرتنى ناوبراو مۆڵەتى خوێندن.
بڕوانامەى بەکالۆریۆس: بۆ ئەوەى بزانرێت ناوبراو کۆنمرەى چەندە.
بڕوانامەى ماستەر: بۆ ئەوەى بزانرێت ناوبراو کەى ماستەرەکەى بەدەست هێناوە و کۆنمرەکەى چەندە.
پاسپۆرت: کە بزانرێت پێشکەشکار پاسپۆرتى هەیە.
ئۆفەرى زانکۆ: تاوەکو لە ووردەکارى خوێندن و ساڵانى پێویست بۆ تەواوکردنى خوێندنەکەى و رانکى زانکۆکە.
پوختەر ڕاژە: تاوەکو بزانین ئەو پێشکەشکارى چەند ساڵ خزمەتى هەیە وە کەى دامەزراوە.
تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى: چونکە خوێندن لە دەرەوە بە زمانى ئینگلیزیە بۆیە دەبێت ئاستى زمانى ئینگلیزى بەرز بێت.
دەستەبەر (کفاله): بۆى ناوبراو بگرێتەوە ووڵات لە کاتى تەواکردنى خوێندنى.
بریکارنامە (وەکاله): پێشکەشکار دەبێت وەکیلى هەبێت لەکاتى پێویست بوون بە هەر شتێک وە پێشکەشکار لە دەرەوەى ووڵات بێ ئەوە پێویستە وەکیلى هەبێت.
بەلێن نامە: پێشکەشکار دەبێت بەلێن بدات لە کاتى تەواوکردنى خوێندنى بگەرێتەوە ووڵات.
ماوەی پێویست
سێ (٣) مانگ.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
دواى کاندید بوونى لە لایەن قونسلخانەکان، پێشکەشکار تەنها یەک جار پێویستە سەردانى وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتى نیردراوان بکات ژووری ژمارە (٨٦) بە مەستى هێنانى دۆکیومێنتەکانى پێویست بۆ ئەوەى فەرمانى وەزارى بۆى دەربچێت.
ژوورى بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەى نێردراوان وپەیوەندییە رۆشنبیرییەکان، بەمەبەستی هامش لەسەر نووسراو.
ژوورى وەزیر، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
ژووری دەرکردە، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرکردە بە نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-11
دوا دەستکاری
08-09-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان