تۆمارکردنی بەڵێننامە لە فەرمانگەی دادنوس تۆمارکردنی بەڵێننامەیەکە، کە کەسێک بە هۆیەوە بە ئەنجامدانی یان ئەنجامنەدانی کارێک یان ڕەفتارێکەوە پابەندی دەکات، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریتی گشتی دەرنەچێت.
مۆڵەتی بریکاری غاز ڕێگەدان بە فرۆشتن و دابەشکردنی بوتڵی غاز بەپێى مەرج و ڕێنماییەکانی دابەشکردن، واتا بوون بە بریکاری دابەشکردنی غاز.
لابردنی بریکار بۆ ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژین و بریکارنامەی گشتی یان تایبەتییان داوە بە کەسێک و دەیانەوێت ئەو بریکارنامەیە هەڵوەشێنەوە.
بریکارنامەى تایبەت بۆ هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات بریکارنامەى تایبەت بریتییە لە دەستنیشانکردنى کەسێکى تر وەک بریکار بۆ جێبەجێکردنى کارێکى تایبەت و پێدانى دەسەڵاتی یاسایی و شەرعییەکانى بریکاردار بە بریکار، بە مەرجێک تەنیا بۆ ئەو مامەڵە تایبەتە بەکاربێت، کە لە بریکانامەکەدا دەستنیشانکراوە.
بریکارنامەى گشتی بۆ ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات دابینکردنى بریکارنامەى گشتى بۆ ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوەی وڵات، بۆ پێدانى بریکاریەتى گشتى لە لایەن کەسێکەوە کە لە دەرەوەى کوردستان دەژیت بە کەسێک کە لە ناو هەرێمى کوردستان دەژیت، بە مەبەستى پێدانى دەسەڵاتی یاسایی تەواو بۆ ئەنجامدانى ئیش و کارەکانی لە دامودەزگا پەیوەندارەکان لە حکومەتى هەرێمی کوردستان.
بەرحەیاتی (شهادة اثبات الحیاة) بۆ پێدانى بەرحەیاتی بۆ ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە لە ژیاندا ماون و بەکاریبهێنن لە هەندێک دامودەزگای پەیوەندار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان.
داڕشتن و ئەنجامدانی گرێبەستەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی و نەوتی خاو ئەنجامدانی گرێبەستی گواستنەوەی گازئۆیل بۆ وێستگەکانی کارەبا و گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ پاڵاوتگەکان لە کێڵگەکان.
ڕاستاندنی ئەو بەڵگەنامانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەرچوون، لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى، کە لە وڵاتانى دەرەوە دەردەچن لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن، بۆ نموونە (بەڵگەنامەی کۆمپانیا، بڕوانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی).
پەسەندکردنی ئەو بەڵگەنامانەی لە هەرێم کوردستان دەرچوون و لە دەرەوەی وڵات بەکاردەهێنرێن، لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بریتییە لە جەختکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاستی و دروستی دەرچوونی بەڵگەنامەکان بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی، بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە لایەن هاوڵاتیان و کەرتی تایبەتەوە لە دەرەوەی وڵات.