بە کرێدان و فرۆشتن و تەرخانکردنی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەم خزمەتە بە کرێدان و فرۆشتن و بانانە (مساطحە)ی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە بە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان، هەروەها تەرخانکردن و تۆمارکردنی زەوییە بۆ لایەنەکانی تری حکومەت.
تۆمارکردنی گرێبەستی هاوبەشبوون تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسێک یان چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بۆ هاوبەشبوون لە کارێک یان مافێک. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور) ئەو بەڵگەنامەیە، کە بە کەسێکی بیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەدرێت بۆ گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی، کە نوێنەرایەتی یان کونسوڵگەری وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەبێت، لە کاتێک ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەی بەسەر چووبێت یان ونیکردبێت یان شێواوبێت بە هەر هۆکارێک یان بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو، کە پاسپۆرتی نییە.
تۆمارکردنی گرێبەستی ڕێککەوتن تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان کەسانێکی ئاسایی یان لایەنی مەعنەوی، کە تێیدا لەسەر ئەنجامدانی کارێک یان ڕەفتارێک ڕێکدەکەون. لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لە سەری ڕێکدەکەون، دیاریدەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو، بە مەرجێک بە پێچەوانەی یاسا و دابونەریتی گشتی نەبێت.
وەرگرتنەوەی پارەى ناکام (قاصر) تایبەتە بەو ناکامانەی پێشتر پارەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ناکامەکاندا بۆ پارێزراوە و دەیانەوێت وەریبگرنەوە.
داواکردنى پێداچوونەوەى مافى خانەنشینى دابینکراو (تانەگرتن) ئەو مافەیە، کە هەموو فەرمانبەرێکی خانەنشینکراو هەیەتی لە کاتی بوونی هەر کەموکوڕییەک لە دۆسیەی خانەنشینییەکەی تانە لە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بدات بۆ پێداچوونەوە لە مافی دابینکراو.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن، یان لە کاتی کۆچی دوایی (وەفاتی) کەسی بریکار بۆ هاوسەرەکەی، بۆ یەکێک لە منداڵەکانی یاخود هەر کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی.
ڕاستاندنی ئەو بەڵگەنامانەی لە ناوەوەی هەرێم دەردەچن (تصدیق الوثائق الصادرة من الاقلیم)، لە لایەن وەزارەتی دادەوە سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە ناوەوەی هەرێم دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەبردرێنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە لایەن وەزارەتی داد ڕادەستێنرێن و پەسەنددەکرێت.
گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتیان لە بریکارێک بۆ بریکارێکی تر بریتییە لە گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتی لە لای بریکارێکەوە بۆ لای بریکارێکی تر بە ڕەزامەندی هاوڵاتییەکە.
پەسندکردنى بڕیارى دابەشکردن و هەڵوەشاندنەوەیان و گۆڕینیان لە سوودمەندى مردوو بۆ میراتگرەکان پەسەندکردنى بڕیارەکانى دابەشکردن بۆ جووتیاران، یان هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارەی کە خاوەنەکانیان مەرجى یاساییان لە دەست داوە، یان مردوون، و گواستنەوەیان بۆ سەر ناوى میراتگرەکانیان، دواى ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان بڕیارى لەسەر دەدرێت و لە وەزارەت پەسەند دەکرێت.