پێناسە
بریتییە لە یەکسانکردنی سەرجەم ئەو بڕوانامانەی لە دەرەوەی عێراق بە دەست هاتوون.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندیە رۆشنبیریەکان / بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەر بڕوانامەیەکی ئامادەیی کە لە دەرەوەی کوردستان بە دەست هاتوون پێویستە سەرەتا بەرابەرکردنیان بۆ بکرێت.
ئەو قوتابی و خوێنداکارانەی کە دانەمەزراون لە کەرتی گشتیی داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات:
زانکۆکە باوەڕپێکراو بێت، بەو مانایەی لە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابێت.
پێویستە ماوەی مانەوەی داواکراو تەواو بکات لە وڵاتی خوێندن بۆ بەکالۆریۆس بۆ هەر ساڵێکی ئەکادیمی (٢١٠) دوو سەد و دە ڕۆژە، بۆ ماستەر (٢٧٠) دوو سەد و حەفتا ڕۆژە، بۆ دکتۆرا (١٨) هەژدە مانگە.
پێویستە سەرجەم ئەو بڕوانامانەی بە دەستی دێنێت لە لایەن باڵوێزخانەی عێراق لە وڵاتی خوێندن یاخود نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم پەسەند کرابێت.
ئەو بڕوانامانەی کە بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی نین، پێویستە وەربگێڕدرێنە سەر زمانی ئینگلیزی و بڕوانامەی وەرگێڕدراو دەبێت لە لایەن باڵوێزخانەی عێراق لە وڵاتی خوێندن یاخود نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم پەسەند کرابێت.
نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا کە بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی نین پێویستە پوختەیەکی لێوە وەربگێڕدرێت کە ئەمانەی خوارەوە لە خۆ بگرێت:
Abstract
Table of content
introduction
Conclusion
بۆ هاوڵاتی بیانی و دەرەوەی هەرێم:
کارتی نشینگە.
بۆ فەرمانبەری حکومی:
لاری نەبوونی دامەزراوەکەی خۆی.
مۆڵەتی خوێندنی هەبێت لە دامەزراوەکەی خۆی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە).
پاسپۆرت.
بۆ کەسی بیانی، پاسپۆرت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٤) چواردە بۆ (٣٠) سی ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە () ماددەی () بڕگەی()، بڕی:

- بۆ هاووڵاتی ناو هەرێم، (٧٥،٠٠٠) حەفتاو پێنج هەزار دینار.
- بۆ هاووڵاتی دەرەوەی هەرێم (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- بۆ هاووڵاتیانی بیانی، (٣٠٠،٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.

- بۆ تاقیکردنەوەی سیمیناری توانستی زانستی:
یەکەم تاقیکردنەوە (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
دوەەم تاقیکردنەوە (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
سێیەم تاقیکردنەوە (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی https://mhe-equalization.com/Welcome بکات بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکسانکردنی بڕوانامە.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە دیوانی وەزارەت.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی هۆبەی دواتر بە پێی پسپۆڕییەکەی.
سەردانیکردنی هۆبە بە پێی پسۆڕییەکەی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە ڕەسەنەکان و وردبینیکردنیان. بۆ ئەوانەی بڕیاری سیمیناریان بۆ دەرچووە، پێویستە نووسراوی سیمینارەکەیان وەرگرن.
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕسومات.
سەردانیکردنی بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی دووبارە وردبینیکردن لە بڕوانامە و پەسەندکردنی.
سەردانیکردنی جێگری بەڕێوەبەری نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان، بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردن، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-06
دوا دەستکاری15-03-2022

Add new comment