647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

دەرهێنانی پاسپۆرت و نوێکردنەوە

پێناسە
بەڵگەنامەیەکی فەرمییە کە ناسنامە و ڕەگەزنامەی هەڵگرەکەی دەسەلمێنێت و مافی گەشتکردنی پێ دەدات.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی ناوخۆ » بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەرێم » بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
نوسینگەی پاسپۆرت (١) هەولێر
هەولێر/ (٣٢)ی پاڕک/ تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
0750000000
نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە
کۆیە/ ڕێگای سەرەکی دوکان
نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران
دیانا/ شەقامی ئازادی
نوسینگەی پاسپۆرت (٢) هەولێر
پیرمام/ شەقامی سەرەکی شەقڵاوە
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی
سلێمانی/ گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیل- info@sulypassport.com
0533193814 - 0533193815
نوسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەرین
ڕانیە/ گەڕەکی ڕاپەڕین/ ناو باڵەخانە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین/ تەنیشت نوسینگەی کارتی نیشتیمانی ڕانیە
ئیمەیڵ:- raparin.passport@gmail.com
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ یان زیاتر بێت، ئەگەر تەمەنی خزمەتخواز لە خوار هەژدە (١٨) ساڵ بێت، پێویستی بە ڕەزامەندی سەرپەرشتیار هەیە و پێویستە لە کاتی پێشکەشکردنی مامەڵە ئامادە بێت. ئەگەر سەرپەرشتیار لە ژیاندا نەمابێت، پێویستە سەرپەرشتیارێک ئامادە بێت کە بەڵگەنامەی پێسپێرنامەی (حجة الوصایا) هەبێت.
ئەگەر سەرپەرشتیار لە دەرەوەی وڵات بێت، پێویستی بە بڕیاری دادگای باری کەسی (الأحوال الـشخصـية) هەیە بە پێدانی بەڵگەنامەی سەرکاری کاتی (حجە قیمومة مؤقتة) بۆ دەستنیشانکردنی بەخێوکەر.
سزای قەدەغەی گەشتکردنی لەسەر نەبێت.
بۆ نوێکردنەوە: پێویستە ساڵێک کەمتر لە وادەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی مابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى بارى شارستانى).
ڕەگەزنامە (الجنسیة)، بۆ ئەو منداڵانەى سەروو تەمەنى دە (١٠) ساڵن پێویستە ڕەگەزنامەى خۆى هەبێت، بەڵام خوار تەمەنى دە (١٠) ساڵ لەسەر ڕەگەزنامەى باوک (وەلى امر) کارەکەی بۆ ڕایی دەکرێت.
کارتی زانیاری.
دوو (٢) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ کە پشتی سپی بێت، بە ئەندازەی (٤٥*٣٥) ملم.
چەکی بانکی بە بڕی بیست و پێنج هەزار دینار.
فۆرمی دەر‌هێنان / نوێکردنەوەی پاسپۆرت.
بۆ نوێکردنەوە:‌ پاسپۆرتە کۆنەکە.
پێویستە سەرجەم بەڵگەنامەکان ڕەسەن بن.
ماوەی پێویست
سێ (٣) ڕۆژ بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بڕینی چەک لە بانک کە بڕەکەی (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
(٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، بۆ خزمەتی خێرا.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت.
هێنانی چەکی بانکی بە بڕی بیست و پێنج هەزار دینار لە یەکێک لەو بانکە بازرگانییە حکومییانەی دیاری کراون.
خزمەتخواز خۆی سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت دەکات، بە پێی سنووری جوگرافی، لەگەڵ هێنانی سەرجەم بەڵگەنامە ڕەسەنەکان (اصلي).
سەردانی هۆبەی قەدەغەی گەشت، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی خزمەتخواز قەدەغەی گەشتی لەسەر نییە.
سەردانی هۆبەی وردبینی، بە مەبەستی وردبینی لە مامەڵەکەی.
هۆبەی وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنە، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر و گرتنی وێنەی سەر پاسپۆرتەکە و دیاریکردنی ماوەی وەرگرتنەوە.
لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دەکات لە هۆبەی وەرگرتنەوە، پاسپۆرتەکەی وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-01
بابەت
دوا دەستکاری06-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.