بەرزکردنەوەی داواکاری هاوڵاتیان تایبەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەت

پێناسە
ئەو هاوڵاتییانەی کە ناتوانن سەردانی کوردستان بکەنەوە بە هۆی بارودۆخی تەندروستییەوە، یان بە هۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە، بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرییان بۆ درێژبکرێتەوە، لە ڕێگای نوێنەرایەتییەوە داواکاری و بەڵگەنامەکانیان پێشکەشدەکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

پێناسەی شوێن

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
هەولێر / شەقامى (٦٠)م / بەرامبەر پەرلەمانی کوردستان / دەرگاى سەرەکى پارکى سامى عەبدولڕەحمان
07504466602
مەرجەکان
دەبێت هاوڵاتی داواکاری پێشکەشبکات.
پێشکەشکردنی ناسنامەیەکى عێراقی تایبەت بە خۆی.
پێشکەشکردنی ڕاپۆڕتی پزیشکی یان نامەی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتی میواندار، کە ئەو کەسە پاسپۆرتی نییە و چاوەڕێی دەرچوونی پاسپۆرتەکەیەتی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هاوڵاتی پێویستی بە پێشکەشکردنی داواکارییەک هەیە، کە تیایدا خۆی دەناسێنێت، کە لە چ فەرمانگەیەکی حکومەت فەرمانبەر بووە.
نووسراوی مۆڵەتی پێشووی (تاکو بزانین مۆڵەتەکەی تەواو بووە یان نا).
بەڵگەنامەی تایبەت (ڕاپۆرتی پزیشک) بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارى نەتوانینی سەفەرکردنی بۆ کوردستان.
دیاریکردنی ماوەى درێژکردنەوەى مۆڵەتەکەى.
واژۆکردنی داواکارییەکە لەگەڵ نووسینی ناو و ژمارەی تەلەفۆن.
ناسنامەیەکى داواکار.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا پێويسته سەردانی ژووری بەڕێوەبەرايەتی كۆنسوڵگەری و ڕەوەندی كوردستانی بکات.
سەردانی ژووری نوێنەر دەکات، بە مەبەستی واژۆكردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-04
بابەت
دوا دەستکاری25-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.