گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان

پێناسە
گواستنه‌وه‌ی تۆماری ئۆتۆمبێلە‌ به‌ هه‌موو جۆره‌کانییەوە له‌ پارێزگایه‌ک بۆ پارێزگایه‌کی تر، لەسەر داواکاری و خواستی خزمەتخواز.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
ئۆتۆمبێلەکە هەڵگری تابلۆی یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێم بێت.
ئەگەر پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر چووبێت، لە یەکێک لە بنکەکانی پشکنین پشکنینەکانی نوێدەکاتەوە.
پێویستە بڕی ئەو سزایانە بدرێت، کە لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیە.
مۆدێلی ئۆتۆمبێل لە پازدە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت لە مۆدێلی بەردەست لە کاتی داواکردنی ئەم خزمەتە.
ئامادەبوونی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە یان بریکار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بۆ ئەنجامدانی کارەکان.
ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر، کە کێشی بارکردنی له‌ دوو (٢) ته‌ن زیاتر بێت، هەروەها ئۆتۆمبێلی بیناسازی و ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی پێویسته‌ پسووله‌ی پاکانه‌ی باجی ده‌رامه‌تی خاوەنی ساڵیانەکە بهێنن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
وێنەی کەسی خاوەن ساڵیانە.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ چوار (٤) کاتژمێر.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢:
لە کاتی گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێل بڕی (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار دەدات بۆ چاپکردنی دوو (٢) تابلۆی ئەو پارێزگایەی، کە تۆماری ئۆتۆمبێلەکەی بۆ گواستراوەتەوە.
- بڕی (١١٢,٠٠٠) سەد و دوازدە هەزار دینار بۆ سێ (٣) تابلۆ.
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەگەر پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر چووبێت، لە یەکێک لە بنکەکانی پشکنین پشکنینەکانی نوێبکاتەوە.
خزمەتخواز سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی هاتووچۆ دەکات، کە ساڵیانەکەی لێ تۆمارکراوە.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی نووسینی داواکاری گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر.
سەردانی ژووری بەرپرسی بەشی هونەری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی گواستنەوەی تۆمار.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە.
سەردانی پەنجەرەی سزا دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ئەو سزایانەی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیە.
له‌ ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر خاوه‌نی ساڵیانه‌ یان بریکارەکەی ئاماده‌بێت بۆ په‌نجه‌مۆر، به‌ بوونی به‌ڵگه‌نامەکان.
سەردانی پەنجەرەی وردەکاری کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ناو سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە.
مامەڵەکە دەبات بۆ پەنجەرەی وردبینی، بە مەبەستی وردبینیکردن لە مامەڵەکە بوون و نەبوونی کەموکوڕی.
لە بەشی هونەری نووسراوی گواستنەوەی بۆ دەکرێت.
له‌ ژووری دۆسییه‌کان تەواوی دۆسیه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ کۆپی دەکرێت.
لە ژووری دۆسییەکان، کۆپییەک لە دۆسییەکان دەکرێتە ناو زەرفێکی باوەڕپێکراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئەو پارێزگایەی ئۆتۆمبێلەکە هەڵگری تابلۆی بووە بە پۆستە دەنێردرێت بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی، کە تۆمارەکەی بۆ دەگوازێتەوە لە ماوەی دە (١٠) ڕۆژدا.
سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی هاتووچۆ دەکات، کە تۆماری ئۆتۆمبێلەکەی بۆ دەگوازرێتەوە، بۆ وەرگرتنەوی دۆسییەکان و بردنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ پشکنینی لاشەی ئۆتۆمبێل.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان و تۆمارکردنی زانیارییەکان.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە.
سەردانی پەنجەرەی سزا دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ئەو سزایانەی لە سەر ئۆتۆمبێلەکەیە.
سەردانی ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر دەکات، بە مەبەستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
سەردانی پەنجەرەی ڕسومات، بە مەبەستی پارەدان.
لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە، مامه‌ڵەکه‌ ڕادەست ده‌کرێت بۆ وردبینیکردن تێیدا.
سەردانی کارگەی چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی تابلۆی تازە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-25
دوا دەستکاری24-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.