نوێکردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بە هەموو جۆرەکانییەوە

پێناسە
هەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێک خاوەنی ساڵیانه‌ی تایبەت بە خۆیەتی، لە ڕۆژی دەرچوونی ساڵیانەکەوە ماوەی بەسەرچوونی پێنج (٥) ساڵه‌. خاوەنی ساڵیانە پێویستە لە کاتی بەسەرچوونی ساڵیانەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند ساڵیانەکەی تازە بکاتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
ده‌بێت ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە ڕه‌سه‌ن (اصلی) بێت.
ئامادەبوونی خاوەن ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل یان بریکار لە هاتووچۆ بۆ ئەنجامدانی کارەکان.
پێویستە پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر نەچووبێت، بە پێچەوانەوە دەبێت لە یەکێک لە بنکەکان پشکنینەکان تازە بکرێتەوە.
ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر کە توانای بارکردنی له‌ دوو (٢) تۆن زیاتر بێت، هەروەها ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵی، پێویسته‌ پسووله‌ی پاکانه‌ی باجی ده‌رامه‌ت لە لایەن خاوەنی ساڵیانە بهێنرێت لە بەڕێوەبەرایەتی باجەکان و خانووبەرەی میری تایبەتمەند، هێنانی نووسراو لە لایەن کڕیارەوە لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت.
کەسانی بیانی تەنیا ئۆتۆمبێلی تایبەتیان بەناو دەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
کارتی زانیاری.
وێنەی کەسی خاوەن ساڵیانە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ چوار (٤) کاتژمێر.
تێچوو
بە پێی بڕیاری ژمارە (٧٩)ی ساڵی ٢٠١٦:
- ڕسووماتی نوێکردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێک (٤٢,٠٠٠) چل و دوو هه‌زار دینار.
- ڕسووماتی ژینگه و ڕێگاوبانی ‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ هه‌ر ساڵێک (٢٠,٠٠٠) بیست هه‌زار دینار.
- ڕسووماتی ژینگه و ڕێگاوبانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بۆ هه‌ر ساڵێک (٧٠,٠٠٠) حه‌فتا هه‌زار دینار.
- ڕسووماتی ژینگه و ڕێگاوبانی ئۆتۆمبێلی کرێ بۆ هه‌ر ساڵێک (٣٥,٠٠٠) سی و پێنج هه‌زار دینار.
- ڕسووماتی ژینگه و ڕێگاوبانی ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بۆ هه‌ر ساڵێک (٤٠,٠٠٠) چل هه‌زار دینار.
- ڕسووماتی ڕێگاوبانی ماتۆڕسکیل بۆ هه‌ر ساڵێک (٥,٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار.
- سزای دواکه‌وتنی هه‌موو جۆره‌ ساڵیانه‌یه‌ک (١٥,٠٠٠) پازدە هه‌زار دینار.
- ڕسووماتی نوێکردنەوەی ساڵیانەی ماتۆڕسکیل (٥,٢٥٠) پێنج هەزار و دووسەد و پەنجا دینار.

بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی گۆڕینی (٢) دوو تابلۆ (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی گۆڕینی (٣) سێ تابلۆ (١١٢,٠٠٠) سەد و دوازدە هەزار دینار.

بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسووماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی هاتووچۆ دەکات کە ساڵیانەکەی لێ تۆمارکراوە.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی سکان کردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان، تۆمارکردنی زانیارییەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری سزا و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
سەردانی پەنجەرەی سزا، بە مەبەستی دانی بڕی ئەو سزایانەی لە سەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەیە.
ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر، بە مەبەستی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر.
ژووری ڕسوومات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسووماتەکانی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
ڕادەستکردنی مامەڵەکە لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە بۆ وردبینیکردن.
ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە سیستەمی پیتی ئینگلیزی بێت دوای ماوەیەکی کەم لە پەنجەرەی وەرگرتنەوە ساڵیانە تازەکەی وەردەگرێتەوە. ئەگەر تابلۆکەی چاپی کۆن بێت، دەبێت سەردانی کارگەی چاپکردنی تابلۆ بکرێت، بە مەبەستی چاپکردنی تابلۆی تازە بە ئامادەبوونی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە، بەدەر لە ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی کە پێویست بە بردنیان ناکات بۆ کارگەی تابلۆ، دوای وەرگرتنی تابلۆی تازە، ساڵیانەکەی وەردەگرێتەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-05
دوا دەستکاری06-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.