تۆمارکردنی ماتۆرسکیل

پێناسە
تۆمارکردن و پێدانی ژمارە و ساڵیانەی تایبەتە بە ماتۆرسکیلەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنیان لە شەقامەکان. بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ.

زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
بەڵگەنامەی یاسایی ماتۆڕسکیل (واتا مەنەفێست و عقدی هەبێت و بە یاسایی هاوردەی سنووری هەرێم کرابێت).
پشکنینی لاشەی ماتۆر.
بوونی گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشن لە نێوان کڕیار و کۆمپانیای فرۆشیار، ئامادەبوونی خاوەنی گرێبەست.
پێویستە خزمەتخواز عێراقی بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
یەک (١) وێنە.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی بڕیاری ژمارە (٧٩) ی ساڵی ٢٠١٦:
- ڕسوماتی تۆمارکردن بۆ یەکەم جار (٢١،٠٠٠) بیست و یەک هەزار دینار.
- ڕسوماتی ژینگە و ڕێگاوبان بۆ پێنج (٥) ساڵ (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- ڕسوماتی پشکنین (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی گرێبەستی ئەلیکترۆنی (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- ڕسوماتی چەک بۆ هەر پستۆنێک بڕی (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار.

بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی دوو (٢) تابلۆ (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.

بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەشی پشکنینی ماتۆرسکیل لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ دەکات، بە مەبەستی پشکنینی لاشەی ماتۆڕسکیلەکە.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکانی تۆمارکردن و دروستکردنی فایلی ئەلیکترۆنی، بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی به‌شی (IT) دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون له‌ ڕاست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌ و مه‌نه‌فیستی ماتۆرسیلەکە و ڕاست و دروستی گرێبەستە ئەلیکترۆنییەکە.
سەردانی بەشی سزا و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی سزا له سەر ماتۆڕسکیلەکە. شێوازی نۆرەگرتنەکە ئەلیکترۆنییە لە ڕێگەی ئامێری نۆرەگرتن.
ئه‌گه‌ر ماتۆڕسکیلەکه‌ سزای له‌ سه‌ر بوو، پێویسته‌ لە پەنجەرەی سزادان بڕی ئه‌و سزایه‌ بدات.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی په‌نجه‌مۆر.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ری ژماره‌ دانان دەکات، بە مەبەستی وه‌رگرتنی ژماره‌ی ماتۆڕسکیلە‌کە. ژماره‌ دانان به‌ شێوه‌ی هەڕەمەکی لە لایەن کۆمپیوتەرەوە دەردەچێت.
دواتر ده‌چیته‌ په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسوماتی دایاریکراو.
له‌ په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه،‌ مامه‌ڵه‌که ڕادەست دەکرێت وردبینی بۆ ده‌کرێت، بۆ دڵنیابوون له‌ نه‌بوونی که‌موکوڕی له‌ مامەڵەکە، دواتر پسوله‌ی وه‌رگرتنی تابلۆی پێ ده‌درێت.
سەردانی پەنجەرەی (ده‌رکرده‌ و وه‌رگرته‌) دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی پسولەی تابلۆ وەرگرتن.
بردنی ماتۆڕسکیلەکە بۆ کارگه‌ی چاپکردنی تابلۆ بۆ بەستنی تابلۆی نوێی ماتۆڕسکیلەکە.
ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی تایبەتمەند، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ساڵیانه‌که‌ لە پەنجەرەی وەرگرتنی ساڵیانە، بە مەرجی هێنانەوەی پسولەی تابلۆ گۆڕین.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-13
دوا دەستکاری11-12-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.