دەستەبەری گڵدانەوە (الکفالة الحجزية) گڵدانەوەی موڵکێک یان سەرچاوەیەکی فەرمی داهاتە لە فەرمانگە دادنوسییەکان بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی فەرمی لەسەر داواکاری ئەو لایەنە.
بەرزکردنەوەی داواکاری تایبەت بە ئەستۆپاکی ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە بە نیازی ئیشکردنن لە دەرەوە و پێویستییان بە بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتى دەکەن، نوێنەرایەتی ئەو داواکارییانە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەرز دەکاتەوە، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزیدەکەنەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی لە ڕێگای کونسولخانەکان پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە کونسولخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پەسەندکردنی ئەو بەڵگەنامانەی لە هەرێم کوردستان دەرچوون و لە دەرەوەی وڵات بەکاردەهێنرێن، لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بریتییە لە جەختکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاستی و دروستی دەرچوونی بەڵگەنامەکان بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی، بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە لایەن هاوڵاتیان و کەرتی تایبەتەوە لە دەرەوەی وڵات.
تۆمارکردنی بەتاڵکردن (الافراغ) گرێبەستێکە لە نێوان فرۆشیار و کڕیار ئەنجامدەدرێت، بەپێی گرێبەستەکە فرۆشیار مافی ڕەفتارکردن بە موڵکی کشتوکاڵی لە بەرژەوەندی لایەنی دووەم، کە کڕیارە بەتاڵدەکاتەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمانگەی کشتوکاڵی تایبەتمەند، ئەو گرێبەستە شێوەی یاسایی وەردەگرێت بە تۆمارکردنی لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، دوای وەرگرتنی دانپێدانانی هەردوو لایەن.
دابینکردن و پەسەندکردنی تایبەتمەندی پێوانەیی عێراقی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کاڵا و به‌رهه‌مه‌کان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كوالێتیی هه‌ر به‌رهه‌مێک و كاڵایه‌ک بە تایبه‌تمه‌ندیی عێراقی بۆ به‌رهه‌مه‌كه به‌رده‌ست ده‌كرێت، كه پێكهاتووه له‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تانه‌ی، كه پێویسته له‌و به‌رهه‌مه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوالیتی باش بێت. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناوه‌ندی پێوانه‌سازی و كۆنتڕۆڵی جۆری حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و لايه‌نه پسپۆڕییه‌كانی ناوه‌خۆ به‌رده‌ستده‌كرێـت، بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بازرگان و كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا لێكۆلینه‌وه‌ی و دیراسه‌ی بڕگه‌كانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌كرێـت له كاتی هه‌بوونی داواكاریی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ک یان بڕگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسانی بیانی لە ڕێگای ڕێکخراوەکان پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کار دەکەن، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
دانپێدانان بە وەرگرتنی بڕی پارەی کۆمپیالە (هەڵوەشاندنەوەی کۆمپیالە) فەرمانگەی دادنوسی دانپێدانانی خاوه‌ن قه‌رز وەردەگرێت، کە بڕی تەواوی ئەو قەرزەی لە ئەستۆی قەرزدار بووە و بەپێی کۆمپیالەیەک لە نێوانیاندا ڕێکخراوە، وەرگرتووەتەوە.
تۆمارکردنی گۆڕینەوەی موڵک (تسجیل مبادلة العقارات) گۆڕینەوەی موڵکێکە بە موڵکێکی تر بەپێی گرێبەستێکی ڕەزامەندانەی دوو لایەنە بۆ گۆڕینەوەی موڵکێک بە موڵکێکی تر، جیاوازی لەگەڵ فرۆشتنی موڵک ئەوەیە؛ لایەنەکانی گرێبەستەکە موڵکەکانیان دەگۆڕنەوە، بەڵام لە فرۆشتنی موڵکدا، فرۆشیار موڵکەکەی بە پارە دەفرۆشێت.
هۆشداری و سپاردن (الانذار و الایداع) ئه‌ستۆى دارایی (ذمة مالیة) که‌سێکه لاى که‌سێکى تر، کە ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ پێی بداته‌وه و له ڕێگه‌ى دادنوسه‌وه بۆ خاوه‌نه‌که‌ى ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه يان ده‌يپارێزێت. بەهۆى ئەوەى خاوه‌نه‌که‌ى (له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته يان کێشە لەنێوانیاندا هەیە يان کۆچیکردووه بۆ ميراتگرانى ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه).