حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

بەڵگەنامە

گۆڕینەوەی موڵکێکە بە موڵکێکی تر بەپێی گرێبەستێکی ڕەزامەندانەی دوو لایەنە بۆ گۆڕینەوەی موڵکێک بە موڵکێکی تر، جیاوازی لەگەڵ فرۆشتنی موڵک ئەوەیە؛ لایەنەکانی گرێبەستەکە موڵکەکانیان دەگۆڕنەوە، بەڵام لە فرۆشتنی موڵکدا، فرۆشیار موڵکەکەی بە پارە دەفرۆشێت.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە کە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاری موڵکێک ئەنجام دەدرێت، بە پێی گرێبەستەکە، فرۆشیار موڵکی خۆی بە کڕیار دەفرۆشێت، شێوەی یاسایی وەردەگرێت و گرێبەستەکە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە تۆماردەکرێت، دوای وەرگرتنی دان پێدانانی هەردوو لایەن.
گرێبەستێکە لە نێوان فرۆشیار و کڕیار ئەنجامدەدرێت، بەپێی گرێبەستەکە فرۆشیار مافی ڕەفتارکردن بە موڵکی کشتوکاڵی لە بەرژەوەندی لایەنی دووەم، کە کڕیارە بەتاڵدەکاتەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمانگەی کشتوکاڵی تایبەتمەند، ئەو گرێبەستە شێوەی یاسایی وەردەگرێت بە تۆمارکردنی لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، دوای وەرگرتنی دانپێدانانی هەردوو لایەن.
مافی بانانە، گرێبەستێکە لە سەر موڵکێک لە نێوان خاوەن موڵک و بەکرێگری بانانە، بە گرێبەستی بەکرێدانی درێژخایەن ناودەبرێت، بەپێی ناوەڕۆکەکەی خاوەن موڵک مافی بیناکردن و بەکارهێنان دەدات بە کرێگر بەپێی ئەو مەرجانەی لە گرێبەستەکەدا لەسەری ڕێککەوتوون.
مەبەست لێی ڕێککەوتنی میراتگران یان بەشێکیانە لەسەر دەرهێنانی هەندێکیان لە میرات یان لەسەر گواستنەوەی مافیان لە بەرامبەر قەرەبوویەکی دیارکراو لە میرات. یان قەرەبوویەکی تر یان موڵکێک بەناوی چەند کەسێک بێت و یەکێکیان یان زیاتر لێی دەربچێت و واز لە پشکی خۆی بێنێت، مامەڵەی لێدەرچوون (تخارج) دەکات بەپێی بەڵگەنامەی لێدەرچوون (حجة التخارج) کە لە دادگای تایبەتمەند دەرچووبێت.
چاپكردنی پەرتووكەكانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن، كە ساڵانە تەندەری بۆ دەكرێت، بە مەبەستی چاپكردن.
هەر بۆ ئەم مەبەستە چەندان چاپخانە و دەزگای چاپ، پێشكەشی ئەم تەندەرە دەكەن، بە پێی ئەو خەسڵەتەی كە وەزارەت دایناوە و هەبوونی مەرجەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی كردنەوە و شیكردنەوەی تەندەرەكان.
بە پشت بەستن بە مەرجەكانی كەمكردنەوە، دەزگایەكی چاپ یاخود چاپخانەیەک ئەم تەندەرەی بۆ دەردەچێت و دەبێت گرێبەست لەگەڵ وەزارەت بكات، كە لە ماوەیەكی دیاریكراو ئەم پەرتووكانە ڕادەستی وەزارەت بكات. مەرج نییە كەمترین نرخ وەربگیرێت.

بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات یاخود هەر مەبەستێکی تر، پێویستە دەرچووان بە شێوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پەروەردە، بە بەرگی وەرگێڕانی بڕوانامەی تایبەت، بڕوانامەكانیان وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی.