گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل له‌ کەسێکەوە بۆ کەسێکی‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ تر (بە هەموو جۆرەکانییەوە)

پێناسە
گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلە له‌ کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
ده‌بێت ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە ڕه‌سه‌ن (اصلی) بێت.
هەبوونی گڕیبەستی ئەلیکترۆنی لە نێوان کڕیار و فرۆشیار.
ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ (١٨) ساڵ یان زیاتر بێت بۆ ئۆتۆمبێل.
تەمەنی شازدە (١٦) ساڵ بێت یان زیاتر بۆ ماتۆڕسکیل.
هاوڵاتی بیانی مافی خاوەندارێتی تەنها ئۆتۆمبێلی تایبەتی هەیە، بە مەرجێک کارتی نشینگه‌ یان لایه‌نگری شوێنی دانیشتنی هەبێت.
پێویستە هه‌ردوو پشکنین (پشکنینی Opvi واتا هه‌ززه‌) و (پشکنینی هاتووچۆ واتا پشکنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل) هەبێت، که‌ ساڵی جارێک ده‌کرێن، ماوەکەیان بەسەر نەچووبێت.
پێویستە هەردوو لایەن یاخود بریکارەکانیان لە کاتی وەرگرتنی پەنجەمۆر ئامادەبن بە بوونی بەڵگەنامە ڕەسەنەکانیان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى) هەردوو لایەن.
کارتی زانیاری، هەردوو لایەن.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە و لایەنگری دانیشتن).
وێنه‌یه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگی‌ کڕیار و فرۆشیار.
گرێبەستی ئەلیکترۆنی.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ چوار (٤) کاتژمێر.
تێچوو
بە پێی بڕیاری ژمارە (٧٩)ی ساڵی ٢٠١٦:
- ڕسوماتی به‌ ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت (١٠٥،٠٠٠) سه‌د و پێنج هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی به‌ ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر (١١٠،٠٠٠) سه‌د و ده‌ هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی به‌ ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی کرێ (٥٧،٧٥٠) په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
- ڕسوماتی به‌ ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی (٥٧،٧٥٠) په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
- ڕسوماتی به‌ ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێلی بیناسازی (٥٧،٧٥٠) په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار.
- ڕسوماتی به‌ ناوکردن یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ماتۆڕسکیل (٤٢،٠٠٠) چل و دوو هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی تصدیقکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.

بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی گۆڕینی تابلۆ بۆ پیتی ئینگلیزی (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار، بۆ دوو (٢) تابلۆ.
- ڕسوماتی گۆڕینی تابلۆ بۆ پیتی ئینگلیزی (١١٢،٠٠٠) سەد و دوانزە هەزار دینار بۆ (٣) سێ تابلۆ.

بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٤:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز هه‌ردوو پشکنین (پشکنینی Opvi واتا هه‌ززه‌) و (پشکنینی هاتووچۆ واتا پشکنینی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل) که‌ ساڵی جارێک ده‌کرێت، تازە دەکاتەوە ئەگەر بەسەرچووبن، لەهەر بنکەیەکی پشکنینی (OPVI).
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ بارهه‌ڵگر بوو و توانای بارکردنی له‌ دوو (٢) ته‌ن زیاتر بوو، هەروەها بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێری جۆری کشتوکاڵی و بیناسازی، پێویسته کڕیار و فرۆشیار پسولەی پاکانەی لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری بهێنێت.
پێویستە خزمەتخواز سەرەتا گرێبەستی ئەلیکترۆنی هەبێت لە نێوان کڕیار و فرۆشیار.
دواتر خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکانی گۆڕینی خاوەندارێتی، لە فایلی ئەلیکترۆنی تایبەت بەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل تۆمار دەکرێت و دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی پەنجەرەی (IT) دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون له‌ ڕاست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌کان و گرێبەستە ئەلیکترۆنییەکە.
سەردانی ژووره‌کانی کۆمپیوته‌ر (ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن و سزادان) دەکات، بە مەبەستی زانینی سەرپێچی و سزاکانی سەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
ئەگەر سزای لەسەربوو سەردانی پەنجەرەی سزادان دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی سزای سەر ئۆتومبێل یان ماتۆڕسکیلەکە.
ژووری ئه‌فسه‌ری په‌نجه‌مۆر، بە مەبەستی وەرگرتنی په‌نجه‌مۆر بە ئامادەبوونی هەردوو لایەن یاخود بریکارەکانیان بە بەڵگەنامە ڕەسەنەکانیان.
ژووری ڕسومات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسوماته‌کان.
سەردانیکردنی ژووری وه‌رگرتنی مامه‌ڵە، بە مەبەستی ‌ ڕادەستکردنی مامەڵەکە. دوای وردبینی کردن، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌که‌ هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌بوو، خزمەتخواز له‌ ژووری وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانە چاوه‌ڕێ دەکات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساڵیانه‌که‌، ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە نوێ بێت، ماوه‌یه‌کی که‌می پێ ده‌چێت.
ئه‌گه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە کۆن بوو، پێش ئه‌وه‌ی ساڵیانه‌که‌ت وەربگیردرێتەوە، دەبێت ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە ببردرێت بۆ کارگه‌ی تابلۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ نوێکردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە، پاشان ساڵیانەکە وەردەگیرێتەوە.
بۆ ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵیی پێویست بە ئامادەبوونی ئۆتۆمبێله‌کە ناکات بۆ لێدانی تابلۆی نوێ.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-11
دوا دەستکاری11-12-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.