پەسەندکردنی بریکارنامەکان (تایبەت، گشتی، حجە وصایە، سەرەتاکانی کۆمپانیا)

پێناسە
هەر مامەڵەیەک، کە پێویستی بە پاکانەی باج هەبێت وەک مامەڵەکانی بریکارنامەی (تایبەت، گشتی) یاخود حجە وصایە و سەرەتاکانی کۆمپانیا، یان هەر مامەڵەیەکی تری هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێت، بە مەبەستی بەکارهێنان لە کوردستان یاخود بە پێچەوانەوە، یان هەر مامەڵەیەک لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام درابێت و بەکاربهێنرێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت پاکانەی باجی دەرامەتی بۆ دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری پەسەند دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە هەردوو لایەن بریکاردەر (الموکل) و بریکار (الوکيل) قەرزداری باجی دەرامەت نەبن، ئەستۆپاکی لە بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەتی تایبەتمەند بهێنن.
پێویستە لایەنێک یاخود هەردوو لایەنی ناو مامەڵەکە دانیشتووی هەرێمی کوردستان یاخود عێراق بێت.
ئەگەر مامەڵەکە پەسەندکردنی سەرەتاکانی کۆمپانیا بوو، پێویستە ئەستۆپاکیی لە بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەتی کۆمپانیای تایبەتمەند بهێنێت، هەروەها ئەستۆپاکی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو (مدير مفوض)ی کۆمپانیاکەش لە باجی دەرامەتی تایبەتمەند بهێنێ، تاکوو مامەڵەکەی پەسەندبکرێت.
ئەگەر هاتوو بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو (مدير مفوض) بیانی بوو، تەنیا پاسپۆرتەکەی پێویستە واتا ئەستۆپاکی ناوێت.
ئەگەر هاتوو کۆمپانیایەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرابوو، پێویست بە پاکانەی باجی کۆمپانیاکە ناکات، بەڵام پێویستە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری کۆمپانیاکان پشتڕاست بکرێتەوە کە ئەو کۆمپانیایە تۆمارنەکراوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری کەسی و ڕەگەزنامە.
بریکارنامە.
بۆ کەسی بیانی پاسپۆرت و کارتی نشینگە (إقامة).
ئەستۆپاکیی باجی دەرامەت بۆ ئەو کەس و لایەنانەی ناویان لە مامەڵەکە هەیە.
ماوەی پێویست
بیست (٢٠) خولەک بۆ یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بەپێی ڕەزامەندیی نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٧٠١٩) لە ٢٧/١٢/٢٠١٨:
- بریکارنامەی گشتی (٨,٠٠٠) هەشت هەزار دینار.
-بریکارنامەی تایبەت (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- حجە وصایە (٤,٠٠٠) چوار هەزار دینار.
- سەرەتاکانی کۆمپانیا (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار.
- سەرجەم مامەڵەکانی تر (٤,٠٠٠) چوار هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەتی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی باجدان و ئامادەکردنی نووسراوی پاکانەی باج.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو بۆ نووسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی و هونەری دەکات، بە مەبەستی پارەدان و وردبینیکردن و واژۆکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان دەکات، بە مەبەستی واژۆ و پەسەندکردن.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی و هونەری دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن و هەڵگرتنی بەراییەکان، کۆتای هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-20
دوا دەستکاری24-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.