پێناسە
هەڵوەشاندنەوەی بریکارە بە ڕەزامەندی خۆی یاخود بەهۆی کۆچی دوایییەوە، بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی بریکارییەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی هاوڵاتیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکانی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بازرگانیی كه‌لوپه‌لی خۆراک / هه‌ولێر
هه‌ولێر / شەقامی (١٠٠)م / نزیک پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل
ئیمەیڵ:- CFT.ERBIL@yahoo.com
ئیمەیڵ:- CFT.ERBIL@yahoo.com
07514453106
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بازرگانیی كه‌لوپه‌لی خۆراک / سلێمانی
سلێمانی /شه‌قامی دووسایدی هه‌واری شار
ئیمەیڵ:- xoraksulaimany@ymail.com
ئیمەیڵ:- xoraksulaimany@ymail.com
07701557984
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بازرگانیی كه‌لوپه‌لی خۆراک / دهۆک
دهۆک/ مالتائیسلام
ئیمەیڵ:- Fa_db@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Fa_db@yahoo.com
07504594805
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بازرگانیی كه‌لوپه‌لی خۆراک / گه‌رمیان
كه‌لار / كه‌لاری كۆن
ئیمەیڵ/ Garmiyansfood @yahoo.com
ئیمەیڵ/ Garmiyansfood @yahoo.com
07480101049
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی/ به‌رێوبه‌رایه‌تییەکانی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی لقی / هه‌ولێر
هه‌ولێر / باڵاخانه‌ی بازاری ناوه‌ندی / به‌رامبه‌ر گه‌راجی بەغداد
ئیمەیڵ:- Ard-hawler@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Ard-hawler@yahoo.com
07504543967
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی لقی/ هه‌ولێر / بنكه‌ی سۆران
سۆران / باڵاخانه‌ی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌روه‌ران
07804125750
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی سلێمانی
سلێمانی / هه‌واری شار
ئیمەیڵ:- Grain-sulimaniya@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Grain-sulimaniya@yahoo.com
07480103924 - 07480103923
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی دهۆک
دهۆک / مالتا / به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ژێر زه‌وی
ئیمەیڵ:- Ar.duhok@gmail.com
ئیمەیڵ:- Ar.duhok@gmail.com
07507624178
مەرجەکان
بوونی بریکاریکی خۆراک لە نزیک شوێنی ئەو بریکارەی مامەڵەی هەڵوەشانەوە پێشکەشدەکات.
هیچ بڕە پارەیەک قەرزدار نەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک و بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە.
ناسنامەی بریکاری بەسەر نەچووبێت.
ئەگەر لە دەرەوەی شار بوو پێویستی بە ڕەزامەندی یەکەی کارگێڕی ناوچەکە هەیە.
ئەگەر بریکار کۆچی دوایی کردبوو، مامەڵەی هەڵوەشاندنەوە پێویستی بە لە ماف خۆشبوون (تنازل)ی هەموو میراتگرانی لە یەکێک لە فەرمانگەکانی دادنوس هەیە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی کۆچی دوایی (وەفاتنامە).
دابەشنامەی یاسایی (قسام شرعی).
ناسنامەی باری شارستانی یاخود ناسنامەیەکی دیکەی فەرمی.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژی کار.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە یاخود بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک بکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی ئەگەر لە ناو شار بێت.
ئەگەر لە دەرەوەی شار بوو پێویستە سەرەتا سەردانی یەکەی کارگێڕی ناوچەکەی خۆی بکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی هەڵوەشاندنەوە، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە یاخود بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک بکات.
ئەگەر لە دەرەوەی شار بوو پێویستە سەرەتا سەردانی یەکەی کارگێڕی ناوچەکەی خۆی بکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی هەڵوەشاندنەوە، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە یاخود بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک بکات.
ئەگەر داواکارییەکە بە نووسراو لە یەکەی کارگێڕی ناوچەکەوە هێنرابێت، سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری بریکاری دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیەکەی، دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی و هەڵوەشاندنەوەی بریکارییەکە.
دووبارە سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆ لەسەر فەرمانی کارگێڕیی بۆ هەڵوەشاندنەوە.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرکردە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-23
بابەت
دوا دەستکاری
03-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان