ڕێکخستنی کاری شۆفێری تەکسی و لێدانی لەزگە

پێناسە
بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
پێویستە شۆفێری تەکسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی بکات بۆ دەرهێنانی کارتی لەزگە.
ئەگەر شۆفێری تەکسی فەرمانبەری شارستانی بێت پێویستە پلەی فەرمانبەرییەکەی لە حەوت (٧) بۆ سەرەوە بێت.
پێویستە شۆفێری تەکسی مۆڵەتی گشتی هەبێت.
مەرج نییە شۆفێری تەکسی ڕێگەپێدراو، ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی خۆی بێت.
پێویستە شۆفێری تەکسی دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێت، کە مامەڵەکەی لێ ئەنجامدەدات، هەروەها تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی تابلۆی هەمان پارێزگا بێت.
پێویستە شۆفێری تەکسی کارتی تایبەتی شۆفێرییەکەی ساڵانە نوێبکاتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی (یان ناسنامەی باری شارستانی تازەکراوە و ڕەگەزنامە).
کارتی زانیاری.
ساڵیانەی ڕەسەنی ئۆتۆمبێل.
یەک (١) وێنە.
ماوەی پێویست
لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دوو (٢) بۆ سێ (٣) کاتژمێر، بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندن حەوت (٧) بۆ دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەی بەناوکردن.
سەردانی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری گشتی بۆ مۆڵەتی تایبەت بە تەکسی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-21
دوا دەستکاری25-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.