پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی یاسایی شۆفێری بکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خزمەتخواز پێویستە خۆی ئامادەبێت.
لەڕووی تەندروستی و ئەقڵییەوە لێهاتوو بێت و ڕەزامەندی لیژنەی پزیشکی هەبێت.
سزای قەدەغەی لێخوڕینی لەسەر نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی تازەکراوە و ڕەگەزنامە).
کارتی زانیاری.
(٥) پێنج وێنەی کەسی تازە.
مۆڵەتی شۆفێری بەسەرچووی ڕەسەن.
پشکنینی چاو.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بڕی(٤٠،٠٠٠) چل هەزار دینار ڕسوماتی نوێکردنەوە.
بڕی(١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ هەر ساڵێک، ئەگەر مۆڵەتەکەی بەسەرچووبێت.
بڕی(١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ هەر ساڵێک، ئەگەر مۆڵەتەکەی بەسەرچووبێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی پشکنینی تەندروستی.
سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
سەردانی ژووری ئەفسەری تۆمار، بە مەبەستی وردبینیکردن لە مامەڵەکە.
سەردانی پەنجەرەی ڕسومات، بە مەبەستی پێدانی بڕی ڕسوماتەکان.
پێشکەشکردنی مامەڵەکە لە پەنجەرەی وەرگرتنی مامەڵە، بە مەبەستی وردبینی کۆتایی.
ژووری وەرگرتنەوەی مۆڵەت، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتە نوێیەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-06
دوا دەستکاری08-03-2022
Add new comment