بەڕابەرکردنی بڕوانامەی بیانی (معادلة الشهادة)

پێناسە
هەر هاوڵاتییەک کە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەی بیانی بە دەست هێنابێت یاخود لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بە دەست هێنابێت، بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات یاخود دابمەزرێت، پێویستە لە وەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکەی بەڕابەر بکات لەگەڵ بڕوانامەی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
هەولێر / شەقامى کوردستان (٦٠)م/ تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانى کوردستان/ بەرامبەر پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان
ئیمێڵ: info@moe.gov.krd
00964662230250 - 00964662232475
مەرجەکان
پێویستە بڕوانامەکە ڕەسەن بێت، بە مەبەستی زانینی ڕاست و دروستی بڕوانامەکە.
پێویستە بڕوانامەکەی ئەکادیمی بێت.
ئەگەر بڕوانامەی بیانی جگە لە زمانەکانی (ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و تورکی) هەبێت، دەبێت لای وەرگێڕی یاسایی و بە واژۆی دادنوس وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی کوردی پاشان بەڕابرکردنەکەی بۆ دەکرێت.
هێنانی نوسراوی فەرمانگەی كە داوای بەڕابەرکردن بکەن یاخود نوسراوی زانكۆی ئەهلی کە دەوێت لەوێ‌ وەربگرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی ڕەسەنی بڕوانامە.
ناسنامەی عێراقی و پاسپۆرتی بیانی، بۆ دڵنیابوون لە ڕاست و دروستی ناوی خزمەتخواز.
وێنەیەكی کەسی خاوەن بڕوانامە، بۆ دانانی وێنەکە لەسەر فۆرمى بەڕابەرکردنەکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ بۆ سێ (٣) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕابەرکردنی بڕوانامەکان دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆرمی تایبەت بە لیژنەی بەڕابەرکردنی بڕوانامەکان بۆ ئەنجامدانی کاری تەکنیکی و ئامادەکردنی بڕوانامەی بەڕابەرکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری بڕوانامەکان دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕوانامەی بەڕابەرکراوەکە، بەڵام بۆ دەرچووانی پۆلی (١٠و ١١و ١٢) ئامادەیی ئەکادیمی و پیشەیی و پەیمانگاکان، پێویستە دوای واژۆ بەڕێوەبەری بڕوانامەکان سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان بکات، بە مەبەستی واژۆ لەسەر بروانامە بەڕابەرکراوەکە.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە بڕوانامەکە و تەواوبوونی مامەڵەکە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOE-14
دوا دەستکاری13-12-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.