گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتیان لە بریکارێک بۆ بریکارێکی تر

پێناسە
بریتییە لە گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتی لە لای بریکارێکەوە بۆ لای بریکارێکی تر بە ڕەزامەندی هاوڵاتییەکە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراک / هه‌ولێر
هه‌ولێر/ ته‌یراوه‌/ شه‌قامی پزیشكان (٣٠)م / به‌رامبه‌ر گازینۆی عه‌نته‌ر
ئیمەیڵ:- Tamwen-hawler@yahoo.com
07504771985
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراک / سلێمانی
سلێمانی/ هه‌واری شار / نزیک مه‌یدانی داره‌ كۆنه‌كان
ئیمەیڵ:- b.pswlayxorak@yahoo.com
07703559922
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراک / دهۆک
دهۆک/ شه‌قامی ئامه / به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
ئیمەیڵ:- Alkadi196844@yahoo.com
07504508321
مەرجەکان
دووریی بریکاری خۆراکی هاوڵاتی لە شوێنی نیشتەجێبوونی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسوولەی خۆراک.
ناسنامەی سەرۆک خێزان.
ماوەی پێویست
پازدە(١٥) خولەک.
تێچوو
بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتیان لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تر.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە گواستنەوە.
سەردانی ژووری وردبینی کۆمپیتەر دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی پسوولەی تایبەت بە مامەڵەکە.
خزمەتخواز دوبارە سەردانی ژووری وردبینی کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردن و کۆتایی هێنان بە مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-18
دوا دەستکاری02-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.