ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی

پێناسە
دووباره‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه‌ یان تێكچووه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ، كه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه‌ به‌ هه‌مان به‌روار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی، كه‌ پێشتر تۆماركراوه.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکان
دەبێت خزمه‌تخواز خۆی ڕێكاره‌كان ئه‌نجامبدات.
پێویسته‌ پاسپۆرتی خزمه‌تخواز ماوه‌ی شه‌ش (٦) مانگ یان زیاتری مابێت بۆ به‌سه‌رچوونی.
ئەگەر مۆڵەتەکەی ونکردبوو پێویستە نووسراوی تایبه‌ت به‌ ونبوونی مۆڵه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ له‌ به‌شی پۆلیسی ونبووه‌كان بهێنێت، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ تێكچووبێت پێویست به‌ هێنانی نووسراوی به‌شی پۆلیسی ونبووه‌كان ناكات.
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌ ونبوو یان تێكچووه‌كه‌ی به‌سه‌رچوو بوو پێویسته‌ نوێبكرێته‌وه‌.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵه‌تی شۆفێری گشتی یان تایبه‌ت ڕه‌سه‌ن بێت.
پاسپۆرتی عێراقی ڕه‌سه‌ن بێت.
دوو (٢) وێنه‌ی كه‌سی.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ڕسوماتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (٥٠,٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ (٥٠,٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار.
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوەی (٢) دوو ساڵ (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوەی (٣) سێ ساڵ (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.
- ڕسوماتی خزمه‌تگوزاری مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (١٠,٠٠٠) ده‌ هه‌زار دینار.
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خاوه‌نی مۆڵه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی ونبووه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ ده‌كات، كه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ونكردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نووسراوی ونبوونی مۆڵه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تێكچووبێت به‌هه‌ر هۆكارێک ئه‌وا پێویست به‌ هێنانی نووسراوی به‌شی پۆلیسی ونبووه‌كان ناكات و یه‌كسه‌ر سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ ده‌كات، كه‌ مۆڵه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
سه‌ردانی سكالانووس (عه‌ریزه‌نووس) ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌ردانی ژووری مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی وردبینیكردن له‌ نووسراوی به‌شی پۆلیسی ونبووه‌كان.
سه‌ردانی ئه‌فسه‌ری تۆمار ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی واژۆی خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی دانی بڕی ڕسوماتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌ په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ پێشکەشده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی وردبینیكردن.
دوای وردبینیكردن له‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی و نه‌بوونی هیچ كه‌م و كوڕیه‌ک له‌ په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه‌ هه‌مان به‌رواری مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی له‌سه‌ر ده‌نووسرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-31
دوا دەستکاری23-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.