پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە قوتابییان و خوێندکارانی بیانی

پێناسە
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو قوتابی و خوێندکارە بیانییانەی لە ناوەندە جیاجایاکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و تەمەنیان هەژدە (١٨) ساڵە یان زیاترە، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
کەسی بیانی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بیانی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
پێویستە پشتگیری ناوەندی خوێندنی هەبێت.
ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوەی نشینگە بێت، پێویستی بە کارتی نشینگەی کۆن هەیە، قوتابی و خوێندکاری بیانی پێوستە بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی بەسەرچوونی کارتی نشینگەکەی داوای نوێکردنەوەی بکات، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە ئەستۆ کە بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پشتگیری خوێندن.
پاسپۆرت.
پشتگیری نیشتەجێبوون.
یەک (١) وێنەی کەسی بیانی.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوە، کارتی نشینگەی پێشوو و یەک (١) وێنە.
ماوەی پێویست
پێنج (٥) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار لە بەرامبەر گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە هەیە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر نوێکردنەوەی بە هەموو جۆرەکانی.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری نوێکردنەوەی نشینگە.
سزای دواکەوتنی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ هەر ڕۆژێکی دواکەوتن بڕی (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
قوتابی و خوێندکار دەتوانن بە ڕێگای ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکات ئەگەر دامەزراوە پەروەردەییەکە خاوەنی کۆدی ئەلیکترۆنی بێت لە سیستەم، یاخود دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆفلاین لە ڕێگای نوێنەر یاخود پارێزەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند بکەن.
سەردانی ژووری تایبەتمەند بە پێدانی کارتی نشینگە بە قوتابی و خوێندکار دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری، دوای وردبینیکردن سەرجەم مامەڵەکانی سکان دەکرێت ناوی قوتابی بیانی دەنێردرێت بۆ تاقیگەی ناوەندی بە شێوازی ئۆنلاین بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی و گەڕاندنەوەی ئەنجامی پشکنین بە شێوەی ئەلیکترۆنی دوای (٤٨) کاتژمێر، خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکات لە ژووری تایبەت بە پێدانی کارتی نشینگە بۆ قوتابی و خوێندکار، دوای دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنینی تەندروستی پسوولەی ڕسوماتی بۆ ئامادە دەکرێت.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دیاریکراو.
دووبارە سەردانی ژووری تایبەت بە پێدانی کارتی نشینگە بە قوتابی و خوێندکار دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسوولەی ژمێریاری و سکانکردن.
سەردانی بەشی چاپ دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-61
بابەت
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.