پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور)

پێناسە
ئەو بەڵگەنامەیە، کە بە کەسێکی بیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەدرێت بۆ گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی، کە نوێنەرایەتی یان کونسوڵگەری وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەبێت، لە کاتێک ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەی بەسەر چووبێت یان ونیکردبێت یان شێواوبێت بە هەر هۆکارێک یان بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو، کە پاسپۆرتی نییە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
پێویستە ئەو کەسە کارتی نشینگەی هەبێت و ماوەکەی بەسەر نەچووبێت، ئەگەر کارتی نشینگەی بەسەرچووبێت یاخود کارتی نشینگەی نەبێت سەرجەم سزاکانی دارایی دەکەوێتە ئەستۆ.
ئەگەر پاسپۆرتەکەی ونکردبێت پێویستە نووسراوی پۆلیسی ونبووەکانی هەبێت (مفقودات).
ئەگەر پاسپۆرتەکەی سووتا بێت پێویستە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەبێت.
بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو پێویستە بەڵگەنامەی لەدایکبوونی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو، بەڵگەنامەی لەدایکبوون لەگەڵ پاسپۆرت و کارتی نشینگەی دایک و باوکی.
بۆ پاسپۆرتی ونکردن نووسراوی ونبووەکان.
بۆ پاسپۆرتی سووتاو نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی.
پێنج (٥) پوولی دارایی.
هەبوونی تکتی فڕۆکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دروستکردنی پاسپۆرتی دەرچوون.
- (٦٠,٠٠٠) شەست هەزار دینار مۆری دەرچوون.
- پێنج (٥) پوولی دارایی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
کەسی بیانی بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری نشینگە دەکات، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری تایبەتمەند بە دروستکردنی پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور) دەکات، بە مەبەستی وردبینی و ئامادەکردنی دۆسیە و ئامادەکردنی پسوولەی ڕسوماتەکان.
گەڕانەوەی بۆ ژووری تایبەتمەند بە دروستکردنی پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور)، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و ئامادەکردنی پاسپۆرتی دەرچوون.
سەردانی ژووری پێدانی مۆری دەرچوون (خروجیە) دەکات، بە مەبەستی لێدانی ڤیزای دەرچوون لە پاسپۆرتەکە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-55
بابەت
دوا دەستکاری02-05-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.