647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

پێدانی ڤیزە

پێناسە
ڕێگەپێدانی هاووڵاتی بیانییە بۆ ناو هەرێمی کوردستان، کە تێیدا ماوە و لایەنی داواکاری ڤیزە ئاماژە پێکراوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ/ بەرێوەبەرایەتی ڤیزا

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە
هەولێر/ شەقامی کوردستان (٦٠ مەتری) دیوانی وەزارەتی ناوخۆ
ئیمەیل - info@moi.gov.krd

07511608686
مەرجەکان
خزمەتخواز لە کاتی داواکاری وەرگرتنی ڤیزە بۆ کەسانی بیانی پێویستە کۆدی ڤیزەی هەبێت.
خزمەتخواز ئەگەر کۆمپانیای دەستی کار (اید العاملە)ی هەبێت، لە کاتی داواکاری ڤیزەی کار (عمل)، پێویستە لە ڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داواکاری پێشکەش بکات، کە لە ماددەی (٥)ی بەیانی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەی پێکراوە.
خزمەتخواز ئەگەر کۆمپانیای خزمەتگوزاری لە بواری نەوت هەبێت، لە کاتی داواکاری ڤیزەی کار (عمل)، پێویستە لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داواکاری پێشکەش بکات، کە لە ماددەی (٥)ی بەیانی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەی پێکراوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگ لە پاسپۆرتی کەسی بیانی، ماوەی بەسەرچوونی کەمتر نەبێت لە (٦) شەش مانگ.
وێنەیەکی کەسی بیانی.
پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری ڤیزە، ستیکەر (sticker)ی لەسەر بێت.
ماوەی پێویست
(٢٤) بیست و چوار کاتژمێر بۆ (٤٨) چل و هەشت کاتژمێر.
تێچوو
(١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار بۆ ستیکەر.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەستەری (https://evisa.moi.gov.krd/home/ku) دەکات، بە مەبەستی چوونە ژوورەوەی بۆ نێو سیستەمی داواکردنی ڤیزە.
پڕکردنەوەی فۆرمی داواکردنی ڤیزە.
هاوپێچکردنی بەڵگەنامەکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە.
وەرگرتنەوەی وەڵامی داواکاری ڤیزە لە ڕێگەی ئیمەیڵی تایبەت بە خزمەتخواز دەبێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-29
بابەت
دوا دەستکاری26-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.