پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ کەسی بیانی لە ڕێگای کۆمپانیای هێنانی دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان

پێناسە
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی هێنانی دەستی کاری بیانی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەم کارتە نشینگەیە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
کەسی بیانی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بیانی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
کەسی بیانی تاوانبار نەبێت بە هیچ کەتنێکی ئابڕووبەر و هیچ تێبینییەکی لەسەر نەبێت.
پێویستە ڕەزامەندی ڤیزای هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان بۆ کەسە بیانییەکە لە ڕێگای وەزارەتی کار و کاروباری کۆماڵایەتییەوە وەرگیرابێت.
کۆمپانیای هێنانی دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان دەتوانن کارتی نشینگە بۆ کرێکاری بیانی لەسەر سپۆنسەری کۆمپانیای خۆیان وەربگرن، تەواوی بەرپرسیارەتی یاسایی و دارایی کرێکاری بیانی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکە.
هەبوونی گرێبەستی کارکردن لە نێوان کۆمپانیای دەستی کاری بیانی لەگەڵ کەسی بیانی و ئەو ماڵەی داوای کەسی بیانی کردووە، کە ماوە گرێبەستەکە دوو (٢) ساڵە، پێوستە پەسەند بکرێت لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتی کار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
پڕکردنەوەی فۆرمی ژمارە (١٥ و ١٦).
ئەو کەسە بیانییەی گرێبەستی کارکردنی کۆتایی پێ دێت لەگەڵ خاوەن کار دوای دوو (٢) ساڵ، دەتوانێت داوای نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بکات بە سپۆنسەری کەسی خاوەن ماڵ ئەو خاوەن ماڵەی کە کاری لێ دەکات بە گرێبەستێکی نوێی کارکردنی بەشێوەیەکی یاسایی، بەبێ ئەوەی دووبارە داوای گرێبەستی کۆمپانیا بکرێت.
خاوەنی سپۆنسەر (خاوەن ماڵ یان کۆمپانیا) پێش کۆتایی هاتنی کارتی نشینگە بە یەک (١) مانگ ئامادە بێت لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند بە مەبەستی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە یان کۆتایی پێ هاتنی سپۆنسەرییەکەی لەسەر بەرپرسیارەتی خاوەن ماڵەکە، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتن دەکەوێتە سەر خاوەن ماڵەکە کە بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) هەزار دینارە.
دەستەبەرکردنی کرێکاری بیانی لە لایەن سپۆنسەرەوە.
کۆمپانیاکانی دەستی کاری بیانی دەتوانن کارتی نشینگە بۆ کەسی بیانی لەسەر سپۆنسەری کۆمپانیای خۆیان وەربگرن و تەواوی بەرپرسیارەتی یاسایی و دارایی کەسی بیانی دەکەوێتە ئەستۆی خۆیان.
کار دەکرێت بە بەیانی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و کارتی نشینگە، و یاسایی نیشتەجێبوونی بیانیەکان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری ڕەسەن خاوەن ماڵ.
پاسپۆرتی کەسی بیانی کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
فۆرمی ژمارە (١٥ و ١٦).
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر نوێکردنەوەی بە هەموو جۆرەکانی.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ نوێکردنەوەی نشینگە.
سزای دواکەوتنی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ هەر ڕۆژێکی دواکەوتن بڕی (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردن بە ئۆنلاین:
سەرەتا کۆمپانیای کاروباری نشینگە و ڤیزا لە ڕێگای سیستەمی ئۆنلاینی داواکردنی کارتی نشینگە، داواکارییەکە پێشکەش دەکات و سەرجەم بەڵگەنامەکانی سکان دەکات.
دوای (٧٢) کاتژمێری کار ڕەزامەندی پێدانی کارتی نشینگە لە ڕێگای هەمان سیستەمەوە بە ئۆنلاین دەچێتەوە بۆ کۆمپانیای هێنانی دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان، کەسە بیانییەکە دەتوانێت سەردانی تاقیگەی ناوەندی بکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی.
دوای (٤٨) کاتژمێری کار ئەنجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند، خزمەتخواز سەردانی ژووری تایبەتمەند بە پێدانی کارتی نشینگە بە بیانییەکان دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنین.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو.
سەردرانی ژووری کۆنترۆڵ دەکات، بە مەبەستی وردبینی کۆتایی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری وەرگرتنەوەی کارتی نشینگە دەکات بە ئامادەبوونی کەسە بیانییەکە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
پێشکەشکردن بە ئۆفلاین:
ئەگەر داواکارییەکە لە ڕێگای خاوەن ماڵەوە پێشکەش بکرێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکات، داواکارییەکەی لە بەشی یاسایی پێشکەش دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە مامەڵەکەی و پەسەندکردنی فۆرمی ژمارە (١٥ و ١٦).
سەردانی ژووری بیانییەکان دەکات لە هۆبەی دەستی کاری بیانی، بە مەبەستی سکانکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان و ناردنی ناوی کەسی بیانی بۆ تاقیگەی ناوەندی بە شێوازی ئۆنلاین.
دوای ئەنجامدانی پشکنین دوای (٤٨) کاتژمێر ئەنجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند، خاوەن ماڵ لەگەڵ کرێکاری بیانی سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتی کار دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.
سەردانی ژووری بیانییەکان دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی، بە مەبەستی سکانکردنی نووسراوی ڕەزامەندی چاوپێکەوتنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنینی تەندروستی ڕەوانەکردنی بۆ بەشی ژمێریاری.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو.
سەردانی ژووری کۆنترۆڵ دەکات، بە مەبەستی وردبینی کۆتایی مامەڵە.
سەردانی ژووری کارتی نشینگە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-64
بابەت
دوا دەستکاری07-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.