پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتى بریکارنامەی بازرگانى

پێناسە
بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی بریکارنامەی بازرگانی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / بەڕێوەبەرایەتیی بریکارنامەی بازرگانی / هەولێر
هەولێر / ئیسکان / شەقامی جەوهەر باپیر
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی / نزیک بەنزینخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
بۆ هاوڵاتی ئاسایی:
خزمەتخواز تەمەنى لە بیست و پێنج (٢٥) ساڵ كەمتر نەبێت.
عێراقى بێت و لە عێراق نيشتەجێ بێت.
پێویستە لە ژوورى بازرگانى ئەندامبێت.
توانا داراییەکەی لە (١٠٠,٠٠٠,٠٠٠) سەد مليۆن كەمتر نەبێت.
فەرمانبەری حکومی نەبێت.
نووسینگەیەکی بازرگانی هەبێت.
هەبوونی گرێبەست لە نێوان بريكار و بريكاردەر، بە مەرجێک ماوەكەى لە دوو (٢) ساڵ كەمتر نەبێت، پشتڕاستکرابێتەوە لە کونسوڵگەری عێراق لە وڵاتی بەرهەمهێن، نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان.
بۆ کۆمپانیا:
کۆمپانیا بێت و پێویستە تەواوى هاوبەشەكانی عێراقى بن.
چاڵاكى بريكارى بازرگانى هەبێت.
سەرمایەکەی لە (١٠٠,٠٠٠,٠٠٠) سەد ملیۆن دینار کەمتر نەبێت.
هاوبەشەکان فەرمانبەری حکومی نەبن.
نووسینگە یان بارەگای کۆمپانیای هەبێت لە هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیا لە لیستی ڕەش نەبێت.
هەبوونی گرێبەست لە نێوان بريكار و بريكاردەر، بە مەرجێک ماوەكەى لە دوو (٢) ساڵ كەمتر نەبێت، پشتڕاستکرابێتەوە لە کونسوڵگەری عێراق لە وڵاتی بەرهەمهێن، نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان.
مەرجی نوێکردنەوەی مۆڵەتی بریکارنامەی بازرگانی، بۆ هاوڵاتی ئاسایی و کۆمپانیا:
ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی دوو (٢) ساڵە و دوای دوو (٢) ساڵ پێویستە نوێبکرێتەوە.
لە سەرەتا هەر ساڵێک لە ماوەی شەست (٦٠) ڕۆژ بریکارنامەی بازرگانی دەرخستەی عمولاتی حساباتی بە دوو (٢) وێنە وەرگیراو و وەرنەگیراو پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بکات.
پێویستە نووسراوی پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ کەسی ئاسایى:
ناسنامەی ژووری بازرگانى.
کارتی نیشتمانی (یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی).
دوو (٢) وێنەی کەسیی بریکاری بازرگانی.
بەڵێننامەی دادنوسی.
تۆمارنامەی عمولاتی بریکارنامەی بازرگانی.
پشتگیری توانای دارایی بە بڕی (١٠٠,٠٠٠,٠٠٠) سەد ملیۆن دینار.
گرێبەستی بریکارنامەی بازرگانی پشتڕاستکراوە.
بۆ کۆمپانیا:
گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕیاری ڕەزامەندی دامەزراندنی کۆمپانیا.
کۆنوسی کۆبوونەوەی دامەزراندنی کۆمپانیا.
کۆنوسی دامەزراندنی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
دوو (٢) وێنەی کەسی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو یان خاوەن کۆمپانیا.
بەڵێننامەی گشت هاوبەشەکان.
بەڵێننامەی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو.
تیانوسی تۆماری عمولاتی بریکارنامەی بازرگانی.
گرێبەستی بریکارنامەی بازرگانی پشتڕاستکراوە لە نێوان بریکار و بریکاردەر ماوەکەی لە دوو (٢) ساڵ کەمتر نەبێت.
پاکانەی ساڵانەی باجی دەرامەتی کۆمپانیاکان.
بەڵگەنامەی خاوەندارییەتی موڵک یان گرێبەستی بەکرێدان پشتڕاستکراوە، پشکنینی بەرەگای نووسینگە.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بەپێى یاسای بریکارنامەى بازرگانى ژمارە (٥١)ى ساڵى (٢٠٠٠)، بڕی:
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ ڕەسمى تۆمارکردنى بریکارنامەی بازرگانى.
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ کرێی وردبینى بەڵگەنامەکان و گرێبەستەکان.
(٢٥,٠٠٠) بیست و پێنچ هەزار دینار، بۆ پشکنینی بارەگا لە ناو شار.
(٥٠,٠٠٠) پەنچا هەزار دینار، بۆ پشکنینی بارەگا لە دەرەوەی شارەکان.
(٢٥,٠٠٠) بیست و پێنچ هەزار دینار، بۆ ڕەسمی پێدانی مۆڵەتی بریکارنامەی بازرگانی.
(١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ ڕەسمی پشکنینی تۆمارنامەی عمولات.
(١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ ڕەسمی داخستنی پەڕاوی عمولات.
(١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ ڕەسمی ڕاستاندنی تۆمارنامەی عمولات.
(١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ ڕەسمی نوێکردنەوەی مۆڵەتی بریکارنامەی بازرگانی.

ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا هاوڵاتی پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی پارێزگاکای خۆی بکات، بە مەبەستی هێنانی پشتگیری. تەنیا بۆ کۆمپانیاکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی تۆمارکردنى کۆمپانیاکان دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەرى گشتى دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژوورى وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستى تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتە بۆ داواکارییەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەرایەتیى بریکارنامەی بازرگانى دەکات، بە مەبەستى وردبینىکردنى بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات و تۆمارکردنی بریکارنامەی بازرگانی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەرایەتیى بریکارى بازرگانى دەکات، بە مەبەستى دەرکردنی بڕیاری کارگێڕی و دەرکردنی بڕوانامەی مۆڵەتی کارکردنی بریکارنامەی بازرگانی.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرى گشتى دەکات، بە مەبەستى واژۆکردن لەسەر بڕیار و بڕوانامەی مۆڵەتی کارکردنی بریکارنامەی بازرگانی.
سەردانی ژوورى وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستى وەرگرتنی ژمارەى دەرکردە بۆ بڕیارەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەرایەتیی بریکارنامەی بازرگانى دەکات، بە مەبەستى پێدانی نووسراوی ڕەزامەندی تۆمارکردنی بریکارنامە.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرى گشتى دەکات، بە مەبەستى واژۆى کۆتایى.
سەردانی ژوورى وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستى وەرگرتنی ژمارەى دەرکردە بۆ نووسراوی ڕەزامەندی تۆمارکردنی بریکارنامەی بازرگانی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-04
دوا دەستکاری27-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.