پەسەندکردنی گرێبەستەکان (گرێبەستی نێوان خاوەن موڵک و کرێچی)

پێناسە
گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن موڵک و کرێچی یان خاوەن موڵک و لایەنێکی حکومی ئەنجامدەدرێت و پەسەند دەکرێت، بە ێی ئەو خەمڵاندنەی، کە لیژنەی تایبەتمەند بڕیاری لەسەر دەدات بۆ دیاریکردنی باجی سەر موڵکەکە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەولێر ١
هەولێر/ پشت نەخۆشخانەی کۆماری
07504785967
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەولێر ٢
هەولێر/ گەڕەکی نەورۆز / بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم
07504629623
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەولێر ٣
هەولێر/ شەقامی (١٠٠م) / بەرامبەر پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل
07504555991
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى عەنکاوە
هەولێر/ جووتسایدی عەنکاوە

07508180343
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى کۆیە
کۆیە/ پشت گەڕەکی ئازادی / سەر ڕێگای هەیبەت سوڵتان

07507234870
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى سۆران
سۆران/ گەڕەکی نەورۆز/ نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی

07504743420
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠م)/ کۆمەڵگای باجەکان

07701907078
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠م) / کۆمەڵگای باجەکان


07701471995
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەڵەبجەى شەهید
هەڵەبجە/ گەڕەکی کانی قولتە / شەقامی ئاسنگەرەکان


07501524696
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى ڕاپەڕین
ڕانیە/ گەڕەکی نەورۆز / سەر ڕێگای چوارقوڕنە

07701989684
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى گەرمیان
شەقامی بێکەس/ نزیک مەڵبەند

07702169795
تێبینەرایەتیى باجى خانووبەرەى بەردەڕەش
بەردەڕەش

تێبینەرایەتیى باجى دەرامەت و خانووبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان

07701553558
مەرجەکان
کڵێشەی گرێبەستی نێوان خاوەن موڵک و کرێچی پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرە بکرێت، ئەو کڵێشەیە لە سێ (٣) وێنە پێک دێت، وێنەیەک بۆ خاوەن موڵک و وێنەیەک بۆ کرێچی و وێنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی باجی خانووبەرە دەمێنێتەوە.
پێویستە قەواڵەی موڵک (سند تابو) نوێکرابێتەوە.
پێویستە کرێچی پاکانەی باجی هەبێت لە باجی دەرامەت.
ئامادەبوونی خاوەن موڵک و کرێچی یان بریکارەکانیان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
بۆ کەسانی بیانی پاسپۆرت و کارتی نشینگە (إقامة).
ماوەی پێویست
بیست (٢٠) بۆ سی (٣٠) خولەک.
تێچوو
پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە (١٥)ی تایبەت بە زیادکردنی کرێی پشکنین:
(١٨,٠٠٠) هەژدە هەزار دینار وەک کرێی پشکنین.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکرنەوەی داواکاری.
سەردانی بەشی کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی زانینی زنجیرەی موڵکەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی لیژنەی پشکنین (کشف) بۆ زانینی نرخی ڕاستەقینەی موڵک.
وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین لە لایەن لیژنەی پشکنین و سەردانی بەڕێوەبەر بۆ واژۆکردن لەسەر پشکنینەکە.
سەردانی بەشی خانووبەرە دەکات، بە مەبەستی زانینی باجەکەی.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات بۆ دانی باج، یاخود داواکردنی وەرگرتنی لێبوردن (إعفاء) لە کاتێک موڵکەکە لێبوردن بیگرێتەوە.
سەردانی بەشی گرێبەستەکان دەکات، بۆ پەسەندکردنی گرێبەستەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر گرێبەستەکە و تەواوبوونی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-17
دوا دەستکاری18-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.