ڕاستی و دروستی بڕوانامە

پێناسە
بریتییە لە پرۆسەی دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی ئەو بڕوانامانەی، کە لە زانکۆکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەرچوون.
مەرجەکان
دەبێت بە نووسراوی فەرمی لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یا حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت.
دوو (٢) وێنەی ڕەنگاوڕەنگی بڕوانامەکە لەگەڵ نووسراوەکە هاوپێچبکرێت.
بەشێوەی نهێنی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای بەغدادی ڕەوانە دەکرێت، لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد.
بە هەمان شێوە بە نهێنی وەڵامەکەی لە لایەن بەغدادەوە دەگەرێتەوە، هەروەها بە نهێنی وەڵامی لایەنی داواکراو دەدرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
تەنیا نووسراوی فەرمی لەو دامودەزگایەی، کە داوای ڕاستی دروستی بڕوانامەکە دەکات.
دوو (٢) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ لە بڕوانامەکە.
ماوەی پێویست
لە لایەن فەرمانگەکەمان دوو (٢) ڕۆژ پێویستە، بەڵام تا لە بەغداد وەڵامەکەی دەگەڕێتەوە سێ (٣) مانگ بۆ زیاتر لە ساڵێک پێویستە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا لە ڕێگەی وەرگرتەی وەزارەت مامەڵەکە وەردەگرێت.
دواتر لە ڕێگەی ئەوانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕەوانە دەکرێت.
دواتر داخلی سیستەمی ئەلیکترۆنی دەکرێت.
ئینجا بەڕێوەبەر پەراوێزی بۆ دەنووسێت.
دواتر فەرمانبەری ڕاسپێراو، نووسراوی پێ دەکات.
دواتر لە لایەن بەڕێوەبەر، دڵنیایی لە ڕاستی و دروستی نووسراوەکە دەکرێت.
ئینجا لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی واژۆ دەکرێت.
دواتر ڕەوانەی هۆبەی نهێنی دەکرێت، بۆ دانانی ژمارە و بەرواری نووسراوەکە.
ئینجا لە ڕێگەی پۆستەبەری فەرمی وەزارەت ڕەوانەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغداد دەکرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-03
دوا دەستکاری18-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.