پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی بە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا

پێناسە
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانیانەی کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا دێنە هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی ڤیزای سەردانیکردن دەتوانێت داوای کارتی نشینگە بکەن بۆ مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
کەسی بیانی تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ یان زیاتربێت.
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتی کەسی بیانی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت.
کەسی بیانی تاونبار نەبێت بە هیچ کەتنێکی ئابڕوبەر و هیچ تێبینییەکی لەسەر نەبێت.
ڤیزا هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان بۆ کەسی بیانییەکە لە لایەن چ کۆمپانیایەک وەرگیرابێت، پێویستە هەمان کۆمپانیا کاری وەرگرتنی کارتی نشینگە بۆ کەسە بیانییەکە ئەنجام بدات، جگە لەو پارێزەرانەی کە پۆلێنیان (ڕاوێژکار یان کارایە). بە پێی ماددەی حەوتەم لە ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی پێدانی ڤیزا و کارتی نشینگە.
پڕکردنەوەی فۆرمی دەستەبەر و بەڵێننامە بە پێی جۆری سپۆنسەری.
ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یاخود ساڵێکە، دوای ئەو ماوەیە پێویستە نوێی بکرێتەوە، کەسی بیانی بۆی هەیە کارتی نشینگەکەی تاوەکوو (٩) ساڵ و ساڵانە نوێی بکاتەوە.
دەستەبەری کەسی بۆ کەسی بیانی نابێت دەستەبەر ئەفسەری کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ یان پێشمەرگە یان کارمەندی ئاسایش بێت یان ئەفسەر یان کارمەندی حکومەتی فیدراڵی عێراق بێت. و دەبێت فۆرمی بەڵێننامە ژمارە ١٥ پڕ بکاتەوە، کەسی بیانی بۆ خزمەتکردنی ماڵانە.
نابێت کەسی سروشتی دەستەبەری سێ (٣) کەسی بیانی زیاتر بکات، بەڵام ئەگەر ئەندامانی یەک خێزان بن بە پێی ماددەی یەکەم بڕگەی (١٠) دەکرێت لە سێ کەس زیاتر بێت و ئەمەش تەنیا یەک خێزان دەگرێتەوە.
کەسی بیانی پێویستە بەر لە کۆتایی هاتنی وادەی ڤیزاکەی داوای کارتی نشینگە بکات.
هەر کۆمپانیایەکی تایبەت بە کاروباری نشینگە و ڤیزا مانگانە چەند ڤیزا وەربگرێت بۆ کەسانی بیانی پێویستە ئەوەندە کارتی نشینگە یان مۆری دەرچوون بۆ کەسە بیانییەکان بکات.
ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بێت، پێویستە بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی بەسەرچوونەکەی داوای نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بکات، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە ئەستۆ کە بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا دەتوانن نشینگە بۆ کەسی بیانی لەسەر سپۆنسەری کۆمپانیاکانیان وەربگرن و تەواوی بەرپرسیارەتی یاسایی و دارایی کەسی بیانی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکە.
کار دەکرێت بە بەیانی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و کارتی نشینگە، و یاسایی نیشتەجێبوونی بیانیەکان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسانەمەی ئەو پارێزەرەی نوێنەری کۆمپانیایە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکە.
پاسپۆرتی کەسی بیانی.
فۆرمی ژمارە ١٨ (A,B).
فۆرمی ژمارە (٢٠) یاخود نووسراوی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
گرێبەستی کارکردن.
داواکاری کۆمپانیا بۆ داواکردنی پێدانی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی.
ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوە بوو کارتی نشینگە کۆنەکە.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) ڕۆژ بۆ دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار لە بەرامبەر گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ ئەو بیانیانەی کە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە هەیە بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان:
- (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ کارتی نشینگە.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر دەرکردنی کارتی نشینگە.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ داواکاری پێدانی نشینگە.
بۆ مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر نوێکردنەوەی بە هەموو جۆرەکانی.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی نشینگە بۆ نوێکردنەوەی نشینگە.
سزای دواکەوتنی نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ هەر ڕۆژێکی دواکەوتن بڕی (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا کۆمپانیای کاروباری نشینگە و ڤیزا لە ڕێگای سیستەمی ئۆنلاینی داواکردنی کارتی نشینگە، داواکارییەکە پێشکەش دەکات و سەرجەم بەڵگەنامەکانی سکان دەکات.
دوای (٧٢) کاتژمێری کار ڕەزامەندی پێدانی کارتی نشینگە لە ڕێگای هەمان سیستەمەوە بە ئۆنلاین دەچێتەوە بۆ کۆمپانیای کاروباری نشینگە و ڤیزا، کەسە بیانییەکە دەتوانێت سەردانی تاقیگەی ناوەندی بکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی خوێن.
دوای (٤٨) کاتژمێری کار ئەنجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند، خزمەتخواز سەردانی ژووری تایبەتمەند بە پێدانی کارتی نشینگە بە بیانییەکان دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنین.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو.
سەدرانی ژووری کۆنترۆل دەکات، بە مەبەستی وردبینی کۆتایی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری وەرگرتنەوەی کارتی نشینگە دەکات بە ئامادەبوونی کەسە بیانییەکە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-63
دوا دەستکاری07-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.