پێدانی کارتی نشینگە بۆ بەیەکگەیاندنی خێزانی (لایەنێک عێراقی)

پێناسە
پێدانی کارتی نشینگەیە تایبەتە بەو هاوسەرانەی (ژن-مێرد) کە لایەنێکیان عێراقییە و لایەنەکەی تر بیانییە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
پێویستە یەکێک لە لایەنەکان (ژن یان مێرد) هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
گرێبەستی هاوسەرگیریان هەبێت کە لە یەکێک لە دادگاکانی عێراق دەرچوو بێت، یاخود گرێبەستی هاوسەرگیری هەبێت لە دەرەوەی عێراق، بە مەرجێک پەسەند کرابێت لە سەفارەت عێراق لەو وڵاتە گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی لێدەرچووە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
یەکێک لە لایەنەکان (ژن یان مێرد) دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت و پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوونی هەبێت.
ئەگەر لایەنە بیانییەکە (ژن یان مێرد) لە دەرەوەی عێراق بوو، سەرەتا پێوسیتە ڤیزای پێشوەختەی هاتنە ناوەوەی عێراق بە دەست بهێنێت.
ماوەی پێدانی کارتی نشینگە یەک (١) تاکوو سێ (٣) ساڵە.
ئەگەر خزمەتخواز جاری یەکەمی بێت داوای کارتی نشینگە بکات، پێویستە پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان بکات (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا).
پێویستە لایەنی عێراقی دەستەبەری کەسی هاوسەرە بیانییەکەی بکات، لە بەشی یاسایی لەناو فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگە.
پڕکردنەوەی فۆرمی ژمارە (١٧) و پەسندکردنی لە بەشی یاسایی.
کار دەکرێت بە بەیانی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و کارتی نشینگە، و یاسایی نیشتەجێبوونی بیانیەکان ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ لایەنی عێراقی (ژن یان مێرد): (کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری و پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون).
بۆ لایەنی بیانی (ژن یان مێرد): (پاسپۆرت ماوەی بەسەرچوونی لە شەش (٦) مانگ کەمتر نەبێت، و دوو (٢) وێنەی کەسی.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و کارتی نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
بۆ لایەنی عێراقی
(٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ هەر ساڵێک ئەگەر لایەنێک عێراقی بێت.
(١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
سەردانی ژووری یاسایی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی و پڕکردنەوەی فۆڕم لە لایەن فەرمانبەری تایبەتمەند، لەهەمان شوێن ڕسوماتی کارگێڕییەکەی لێ وەردەگیرێت.
سەردانی ژووری بەیەکگەیاندنی خێزانی (لایەنێک عێراقی) دەکات، بە مەبەستی وردبینی لە داواکارییەکە، ئامادەکردنی دۆسیە و ناوی خزمەتخواز دەنێردرێت بۆ تاقیگەی ناوەندی بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی بۆ لایەنی بیانی.
دوای پشکنینی تەندروستی و گەڕاندنەوەی ئەنجامی پشکنینەکە بە ئەلیکترۆنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی نشینگە، خزمەتخواز لەگەڵ کەسە بیانییەکە (ژن یان مێرد) سەردانی ژووری بەیەکگەیاندنی خێزانی (لایەنێک عێراقی) دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی پسوولەی ڕسووماتەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی دانی ڕسوومات.
سەردانی ژووری بەیەکگەیاندنی خێزانی (لایەنێک عێراقی) دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسوولەکان و سکانکردنی دۆسییەکەی و ناردنی بۆ ژووری چاپ.
سەردانی ژووری چاپ دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی کارتی نشینگە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-54
بابەت
دوا دەستکاری07-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.