درێژکردنەوەی ڤیزا بۆ کەسانی بیانی (تمدید فیزا)

پێناسە
هەر کەسێکی بیانی کە بە شێوەیەکی فەرمی بە ڕێگای خاڵە سنوورییەکان یاخوود فڕۆکەخانە نیودەوڵەتییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لە سەرەتادا ڤیزایەکی پێ دەدرێت کە ماوەکەی سی (٣٠) ڕۆژە، ئەگەر کەسە بیانییەکە بیەوێت لەو ماوەیە زیاتر لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە پێویستە داوای ماوەی درێژکردنەوەی ڤیزا بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی مافی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان هەبێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕیوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر
هەولێر / (٣٢)ی پارک / تەنیشت بینای پاسپۆرت
ئیمەیڵ: erbil.residence@moi.gov.krd
07515192466
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی
سلێمانی / گەڕەكی نێرگز/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/ پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ: info@sulresidence.com
05033190574
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دهۆک
دهۆک / شندوخا
07503765276
مەرجەکان
کەسی بیانی بە شێوەیەکی فەرمی (ڤیزا) هاتبێتە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای خاڵە سنوورییەکان یاخوود فڕۆکەخانە، مافی درێژکردنەوەی ڤیزای هەیە بۆ ماوەی سی (٣٠) ڕۆژ.
کەسی بیانی لە کاتی درێژکردنەوەی یەکەم پێویستە پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا) بکات.
کەسی بیانی دەتوانێت تاوەکوو سێ (٣) جار داوای درێژکردنەوەی ڤیزا بکات، وە بۆ کۆمپانیاکانی دەستی کار مافی درێکردنەوەی ڤیزا بۆ دەستی کاری بیانی دوو (٢) جارە دوای ئەوە پێویستە داوای کارتی نشینگە بکات.
پێویستە ئەو بیانییەی داوای درێژکردنەوەی ڤیزا دەکات هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت لە هەرێمی کوردستان.
کەسی بیانی پێویستە بەر لە تەواوبوونی ماوەی ڤیزاکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی درێژکردنەوەی ڤیزاکەی بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە ئەستۆ بۆ هەر ڕۆژێک (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینارە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرت.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢١ ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان:
- (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ درێژکردنەوەی ڤیزا بۆ هەر جارێک.
- (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار ڕسوماتی کارگێڕی.
- (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینار سزای دواکەوتن بۆ هەر ڕۆژێک.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
سەردانی ژووری درێژکردنەوەی ڤیزا دەکات بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری و درێژکردنەوەی ڤیزا و ڕەوانەکردنی ناوەکەی بۆ تاقیگەی ناوەندی بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی.
دوای بیست و چوار کاتژمێر ئەنجامی پشکنین بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی تایبەتمەند، خزمەتخواز سەردانی ژووری درێژکردنەوەی ڤیزا دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی فۆڕمی درێژکردنەوەی ڤیزا و لێ وەرگرتنی ڕسومات و لە هەمان کاتدا مۆری درێژکردنەوەی ڤیزا لە پاسپۆرتەکەی دەدرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-56
بابەت
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.