دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆرسیکل دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆرسیکل، بۆ هەموو هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەرێم، کە تەمەنی شازدە (١٦) ساڵی تەواو کردبێت.
دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووی ئۆتۆمبێل، ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان و ماتۆڕسکیل دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووە، بۆ هەموو خاوەن ساڵیانەیەکی تایبەت بە (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لە کاتی ونکردنی لە لایەن خاوەنەکەیەوە.
گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر (بە هەموو جۆرەکانییەوە) و ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرەکانە له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.
پێدانهوهى کرێى گهڕانهوهى ئاوارهکان بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی کرێی گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە لایەن بنکەکانی پێشوازی لە سنوورەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی هەمان ڕاپۆرت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ پێدانەوەی کرێی ڕێگای ئاوەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی مانگانە.
قهرهبووکردنهوهى ئاواره گهڕاوهکانى ئێران و تورکيا قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە لە ئێران و تورکيا بە بڕی (٢٠,٠٠٠,٠٠٠) بیست ملیۆن دینار لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پێدانى پشتگيرى بۆ ئاوارەکان پشتگیریکردنی ماوەی ئاوارەیی گەڕاوەکانە بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندیداری وەکو (ڕەگەزنامە، نشینگە، پسوولەی خۆراک و هەژمارکردنی خزمەتی ئاوارەیی).
گواستنهوهى ئاواره گهڕاوهکان بۆ شوێنى مهبهست دابینکردنی ئۆتۆمێلی بارهەڵگر و نەفەر هەڵگرە لە خاڵە سنوورییەکان بۆ گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان و کەلوپەلەکانیان.
پێشوازى کردن و تۆمارکردنى ناو و کردنهوهى دۆسيهى پهنابهرى بۆ ئاواره گهڕاوهکان دروستکردنی دۆسییەی تایبەت بە پەنابەرییە بۆ ئاوارە گەڕاوەکان، لە نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و بنکەکانی پێشوازی لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان.
کارتی زانیاری کارتێکە دەدرێت بە هەر خێزانێک، کە تێیدا زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکە تۆمارکراوە.
کارتی نیشتمانی بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاوڵاتییانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە.