ڕێکخستنی کاری شۆفێری تەکسی و لێدانی لەزگە بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
مۆڵەتی شۆفێری کاتیی بۆ کەسی بیانی هەر هاوڵاتییەکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کاتی بە دەستبهێنێت، ئەگەر لە وڵاتی خۆی خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕین بێت. ئەم مۆڵەتە کاتییە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تازەبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
ڕێگەپێدانی ئەمنی تایبەت بە هاوردەکردنی کەلوپەل هاوردەکردنی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیە، کە لە ماددەی (٣)، یەک، لە ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٩ ئاماژەیان پێکراوە و پێویستییان بە ڕێگەپێدانی ئەمنی هەیە.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کارگەی پڕکردنەوەی بتڵی ئاگر کوژێنەوە پێدانی مۆڵەتی کارە بە کارگەی تایبەتمەند لە بواری پڕکردنەوەی بتڵی ئاگرکوژێنەوە لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی کار بە نووسینگەی ڕاوێژکاری بۆ نەخشەسازی لە بواری بەرگری شارستانی پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەت بە ڕاوێژکاری نەخشەسازی لە بواری سەلامەتی گشتی (السلامة العامة) و بەرگری شارستانی (الدفاع المدني) لە هەرێمی کوردستان.
مۆڵەتی جام ڕهشکردنی ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی ڕهشکردنی جامی ئۆتۆمبێلە لهسهر داواکاری خاوهنی ئۆتۆمبێل، به ئهنجامدانی ڕێکاره یاساییهکان لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند، بۆ ماوەی ساڵێک.
ههڵوهشانهوه (تفنیش)ی ئۆتۆمبێل ههڵوهشانهوه و کەپسکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ڕووداوی هاتووچۆ، یاخود هەر هۆکارێکی تر، کە مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتییان لە دەستداوە و ناشێن بۆ لێخوڕین، لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە هەڵدەوەشێنرێنەوە.
دروستکردنەوەی تابلۆی ونبووی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و ئامێرەکان لە کاتی ونبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازی بە هەموو جۆرەکانییەوە بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە خاوەنی ساڵیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دروستکردنەوەی تابلۆی تازە.