قهرهبووکردنهوهى ئاواره گهڕاوهکانى ئێران و تورکيا قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە لە ئێران و تورکيا بە بڕی (٢٠,٠٠٠,٠٠٠) بیست ملیۆن دینار لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پێدانى پشتگيرى بۆ ئاوارەکان پشتگیریکردنی ماوەی ئاوارەیی گەڕاوەکانە بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندیداری وەکو (ڕەگەزنامە، نشینگە، پسوولەی خۆراک و هەژمارکردنی خزمەتی ئاوارەیی).
گواستنهوهى ئاواره گهڕاوهکان بۆ شوێنى مهبهست دابینکردنی ئۆتۆمێلی بارهەڵگر و نەفەر هەڵگرە لە خاڵە سنوورییەکان بۆ گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان و کەلوپەلەکانیان.
پێشوازى کردن و تۆمارکردنى ناو و کردنهوهى دۆسيهى پهنابهرى بۆ ئاواره گهڕاوهکان دروستکردنی دۆسییەی تایبەت بە پەنابەرییە بۆ ئاوارە گەڕاوەکان، لە نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و بنکەکانی پێشوازی لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان.
کارتی زانیاری کارتێکە دەدرێت بە هەر خێزانێک، کە تێیدا زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکە تۆمارکراوە.
کارتی نیشتمانی بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاوڵاتییانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە.