پێناسە
بەڵگەنامەیەكەی فەرمییە كە ڕێگا دەدات بە هەڵگرەکەی بەشێوەیەکی یاسایی شوفێری ماتۆڕسکیل بکات، ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکاردێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین
440
مەرجەکان
هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
تەمەنی (16) ساڵی تەواو کردبێت.
لە ڕووی تەندروستی و ئەقڵییەوە لێهاتوو بێت.
خولەکانی تیۆری و پراکتیکی بینیبێت لە یەکێک لە ناوەند یان نوسینگەكانی فێرکردنی شوفێری، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی پێ دراوە.
دەرچوون لە تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند.
هاوڵاتیانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە دانيشتووى هەرێمی كوردستانن بەپێی پشتگیری موختار و قائیمقامیەت مۆڵەتی شوفێریان پێ دەدرێت
ئاوارەكانى دانيشتووى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داوای مۆڵەتی شوفێری بكەن بە مەرجێك پەسەندێك لە بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و بەرێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆی تایبەمەند پێشكەش بكەن كە بیسەلمێنێت ئاوارەیە و لە یەكێك لە كەمپەكان یان دەرەوەی كەمپەكان نیشتەجێیە
نابێت حوکمێکی دادگایی دەرچوبێت لە دژی بە قەدەغەکردنی لە لێخورینی سوارۆکان.
داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات.
مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەكانیەوە بۆ ماوەی (5) ساڵ كارى پێ دەكرێت و نوێ دەكرێتەوە بە مەرجی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكيیەكانی دیاریكراو.
هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە پێش (6) مانگ لە رێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەى داوكاری نوێ کردنەوە پێشکەش بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی، بۆ کەسی بیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان پاسپۆرت و کارتی نشینگە.
کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).
(٢) دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ قەبارەی (3×4)سم.
ڕاپۆرتی پزیشکی.
سەرجەم بەڵگەنامەکان ڕەسەن بن لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
فۆرمی داواکاری پێدانی مۆڵەت
ماوەی پێویست
(٢٠) بیست ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (11)ی ساڵی 2024، ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری
- (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شوفێری بۆ هەموو جۆرەکانی و هەر جۆرە مامەڵەیەکی تر.
- بڕی (50,000) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری.
- بڕی (60,000) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە دەرکردنی کارتی مۆڵەتی شوفێری لە کاتی تێکچوون یان وونبوون.
- بڕی (50,000) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت زیاتر لە ڕسوماتی پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شوفێری. بەرامبەر بە پێدانی مۆڵەتی شوفێری نوێ پێش تەواوبوونی وادەی بەسەرچوونی.
- بڕی (5,000) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە هەر مانگێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، پاش (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، ئەگەر شوفێر لە ناو عێراق بێت، تا (9٠) ڕۆژ، ئەگەر شوفێر لە دەرەوەی عێراق بێت.
نرخی تاقیکردنەوەی تیۆری بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- نرخی تاقیکردنەوەی پراکتیکی ناو گۆڕەپان بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.
- نرخی تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەرەکی لە سەر شەقام بڕی (5000) پێنج هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەکات لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی شارەکان.
سەردانی ژووری وەرگرتنی فۆڕم دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی زانیاری کەسی.
سەردانی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پشکنین پزیشکی لە هەمان باڵەخانە .
سەردانی نوسینگەکانی فێرکردنی شوفێری مۆڵەت پێدراو بۆ خۆ تۆمارکردن و بەشداریکردنی لە خولی تێۆری و کرداری بە سەرکەوتوویی.
گەرانەوە بۆ بەشی مۆڵەتی شوفێری بۆ تۆمارکردنی نۆرە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی تیۆری و کرداری لە گۆرەپان ژمارە (٨) و پیتی (L).
لە دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەووتیی سەردانی وێسگەکانی ( تۆماری زانیاری، ووردبین، پشکنینی ئەنجامی پزیشکی، پشکنینی ئەنجامی تیۆری و پراکتیکی، ژمێریاری، چاوەروانی چاپی مۆڵەت).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
بریاری رسومات و سزاکانی هاتووچۆ بۆ هۆکارەکانی گواستنەوە لە هەرێمی کوردستان
فایل
یاسای ژمارە (٨٦)ی ساڵی ٢٠٠٤
(169.85 KB)
هەمواری یاسای ژمارە (٨٦)ی ساڵی ٢٠٠٤
(1.41 MB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-07
دوا دەستکاری
16-02-2026