وەزارەتی ناوخۆ

بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی کرێی گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە لایەن بنکەکانی پێشوازی لە سنوورەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی هەمان ڕاپۆرت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ پێدانەوەی کرێی ڕێگای ئاوەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی مانگانە.
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی هێنانی دەستی کاری بیانی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەم کارتە نشینگەیە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو ئارایشتگایانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میللییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانیانەی کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا دێنە هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی ڤیزای سەردانیکردن دەتوانێت داوای کارتی نشینگە بکەن بۆ مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
ئەو بەڵگەنامەیە کە بە کەسێکی بیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەدرێت بۆ گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی کە نوێنەرایەتی یان کونسوڵگەری وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەبێت، لە کاتێک ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەی بەسەر چووبێت یان ونیکردبێت یان شێواو بێت بە هەر هۆکارێک یان بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو کە پاسپۆرتی نییە.
هەر کەسێکی بیانی کە بە شێوەیەکی فەرمی بە ڕێگای خاڵە سنوورییەکان یاخوود فڕۆکەخانە نیودەوڵەتییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لە سەرەتادا ڤیزایەکی پێ دەدرێت کە ماوەکەی سی (٣٠) ڕۆژە، ئەگەر کەسە بیانییەکە بیەوێت لەو ماوەیە زیاتر لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە پێویستە داوای ماوەی درێژکردنەوەی ڤیزا بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی مافی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان هەبێت.