حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی ناوخۆ

داواكاریه‌كان له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی (قائیمقامیه‌ته‌كان) ئاڕاسته‌ی پارێزگا ده‌كرێت دوای په‌سه‌ندی پارێزگا به‌پێی ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت.
هەر هاوڵاتییەک، کە بەڵگەنامەکانیان لێ ون دەبێت سەردانى بنکەى پۆلیسى ونبووەکان دەکات، بۆ مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکانیان وەک (ڕەگەزنامەى عێراقى، پێناسى بارى شارستانى، فۆڕمى خۆراک، مۆڵەتى شۆفێرى، ساڵانەى ئۆتۆمبێل، پێناسى سەربازى، پێناسى فەرمانبەران، یاخود هەر بەڵگەنامەیەکیتر) جــگە لە پاسپۆرتى عێراقى.
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له‌ كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نووسراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه‌.
دووباره‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه‌ یان تێكچووه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ، كه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه‌ به‌ هه‌مان به‌روار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی، كه‌ پێشتر تۆماركراوه.
هەر هاوڵاتی یان دانیشتوویەکی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی هەیە، ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و دوای ئەم ماوەیە بەسەردەچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
هەموو مرۆڤێک ترشی ناوەکی ناسراو بە دی ئێن ئەی (DNA)، کە پێناسی بایۆلۆژیە تایبەت بە خۆی هەیە و لە کەس ناچێت جگە لە دووانەی یەک، ئەم سیفەتە بۆ ماوەییە بایلۆژیە لە دایک و باوکی بۆ ماوەتەوە،لە کاتی پشکنین ناسنامەیەکی تایبەت، کە بایۆلۆژیە بە دەستدەهێنێت، نیوەی لە دایکی و نیوەی لە باوکی دەچێت.
بریتییە لە بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتی، بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و پێدانی زانیاری لەسەر پێشینەی هاوڵاتییان بە لایەنی داواکار، بۆ مەبەستەکانی دامەزراندنی هاوڵاتییان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەڵگرتنی چەک یاخود ئەندامبوون لە سەندیکا پیشەییە مۆڵەتپێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان.