پێناسە
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ هاووڵاتیان، بە مەبەستی بەکارهێنانی لە دەرەوەی وڵات.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٦٠) مەتری / بەرامبەر نیوستی
07729771000 / 07729770999
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خزمەتخواز خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی عێراقی (گشتی یان تایبەت) بێت و مۆڵەتەکی (٣) مانگی مابێت و بەسەر نەچووبێت.
ئامادەبوونی داواکار لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
خاوەن پاسپۆرتی عێراقی بێت و ماوەی (٦) شەش مانگی مابێت و بەسەر نەچووبێت.
خزمەتخواز دەتوانێت داوای مۆڵەت بکات (١ تا ٣) ساڵی بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی لێخوڕینی ڕەسەنی عێراقی.
پاسپۆرتی عێراقی ڕەسەن.
(٢) دوو وێنەی کەسی.
فۆرمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ئهگهر (١) یهک ساڵی داوا بكات (٥٠،٠٠٠) پهنجا ههزار دینار.
- ئهگهر (٢) دوو ساڵی داوا بكات (١٠٠،٠٠٠) سهد ههزار دینار.
- ئهگهر (٣) سێ ساڵی داوا بكات (١٥٠،٠٠٠) سهد و پهنجا ههزار دینار.
- (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار بەرامبەر خزمەتگوزاری دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- ئهگهر (١) یهک ساڵی داوا بكات (٥٠،٠٠٠) پهنجا ههزار دینار.
- ئهگهر (٢) دوو ساڵی داوا بكات (١٠٠،٠٠٠) سهد ههزار دینار.
- ئهگهر (٣) سێ ساڵی داوا بكات (١٥٠،٠٠٠) سهد و پهنجا ههزار دینار.
- (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار بەرامبەر خزمەتگوزاری دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نوسینی سكاڵا (عەریزە) (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەکەی.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەتمەند و ڕێکخستنی مامەڵەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بە مەبەستی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ئەفسەری تۆمار، بە مەبەستی وەرگرتنی واژۆی خاوەن مۆڵەتەکە.
ژووری وردبینی، بە مەبەستی وردبینیکردن لە مامەڵەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی بڕینی پسولەی ڕسومات.
سەردانی بەشی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بە مەبەستی چاپکردنی مۆڵەتە نێودەوڵەتییەکە.
چاوەڕوانکردن لە پەنجەرەی وەرگرتنەوەی مۆڵەت، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتە نێودەوڵەتییەکەی.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-09
دوا دەستکاری14-11-2022
Add new comment