حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی ناوخۆ

هەر کەسێکی بیانی کە بە شێوەیەکی فەرمی بە ڕێگای خاڵە سنوورییەکان یاخوود فڕۆکەخانە نیودەوڵەتییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لە سەرەتادا ڤیزایەکی پێ دەدرێت کە ماوەکەی سی (٣٠) ڕۆژە، ئەگەر کەسە بیانییەکە بیەوێت لەو ماوەیە زیاتر لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە پێویستە داوای ماوەی درێژکردنەوەی ڤیزا بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی مافی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان هەبێت.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە کونسولخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی کە لە زانکۆ و نەخۆشخانە تایبەتەکان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی کە پێشتر لە لایەن کۆمپانیاکان یان دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان هێنراونەتە هەرێمی کوردستان کە وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی کارتی نشینگەکەیان، خاوەن ماڵەکان لەسەر سپۆنسەری خۆیان کارتی نشینگە بۆ خزمەتکارەی بیانییەکە نوێ دەکەنەوە.
خزمەتکردن و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو چ مرۆیی بێت یان سروشتی.
ئەو بەڵگەنامەیە، کە بە کەسێکی بیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەدرێت بۆ گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی، کە نوێنەرایەتی یان کونسوڵگەری وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەبێت، لە کاتێک ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەی بەسەر چووبێت یان ونیکردبێت یان شێواوبێت بە هەر هۆکارێک یان بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو، کە پاسپۆرتی نییە.