حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

وەزارەتی ناوخۆ

بریتییە لە پشکنینى چەک بۆ مەبەستی دەرهێنانى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک، و نوێکردنەوەى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک. هەروەها پشکنینى چەکى تاوانپێکراو لەسەر بڕیارى بەڕێز دادوەر یان سەرۆکى ئەنجومەنى لێکۆڵینەوە.
هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئامێرە کشتوکاڵی هەیە کە خێراییەکەی لە (٤٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و دەتوانێت عەرەبانەیەک ڕابکێشێت، و شوفێری ئامێری بیناسازی کە خێراییەکەی لە (٦٠) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت و عەرەبانەیەک ڕابکێشێت.
هەر هاوڵاتییەکی هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (B) هەیە بۆ مۆڵەتی شوفێری جۆری تاکسی.
هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی پاسی هەیە، بەپێی قەبارە و ژمارەی سەرنشینی پاسەکە چەند جۆرێکی هەیە (D1– D1E– D- DE) ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و بەرلەوەی ماوەکەی بەسەربچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
هەر هاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری هەیە، بەپێی جۆر و کێشی بارهەڵگرەکە چەند جۆرێکی هەیە (C1 – C1E – C- CE) ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵە و بەرلەوەی ماوەکەی بەسەربچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
تۆمارکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه‌ یان ئەو ئامێرانەیە له‌ ده‌ره‌وەی وڵات به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراون. وەک (ژماره‌ کاتی) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکان تۆمارده‌کرێن و ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی پێده‌درێت، که‌ لێی تۆمار ده‌کرێت. ئەو ساڵیانەیەی دەدرێت بەهەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ بەکار دێت، دواتر پێویستە نوێبکرێتەوە.
گواستنەوەی دۆسیەی کارتی نشینگەی کەسی بیانییە لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر لە کاتی گۆڕینی شوێنی کارەکەی یاخود شوێنی نیشتەجێبوونی، دوای گواستنەوەی دۆسییەکەی کارتێکی نشینگەی نوێی پێ دەدرێت لەو پارێزگایەی کە دۆسییەکەی بۆ دەگوازێتەوە.