647
خزمەتی تایبەت
کوردیالعربيةEnglish

ڕاستاندنی ئەو بەڵگەنامانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەرچوون، لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە

پێناسە
پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى، کە لە وڵاتانى دەرەوە دەردەچن لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێن، بۆ نموونە (بەڵگەنامەی کۆمپانیا، بڕوانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی).
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە بەڵگەنامەکان ڕەسەن بێت.
پێوستە لە وەزارەتى دەرەوەى وڵاتی دایک پەسەندکرابێت و لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە پەسەندبکرێت، هەروەها لە باڵیۆزخانەکان یان کۆنسوڵگەرییەکانى عێراق پەسەندکرابێت.
ئەگەر بەڵگەنامەکە لە لایەن وەرگێڕی یاساییەوە وەربگێڕدرێتە سەر زمانى ئینگلیزی یان هەر زمانێکی تر، پێویستە لە لایەن دادنوس پشتڕاست بکرێتەوە پاشان وەزارەتی داد و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرتی خزمەتخواز.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی ژووری کارمەندی بەرپرس لە نوێنەرایەتی دەکات و بەڵگەنامە و ناسنامەکان پێشکەشدەکات، خزمەتخواز باجێک وەردەگرێت کە ژمارەی مامەڵەکەی لەسەرە و پێویستە لە پرسگەی نوێنەرایەتی چاوەڕوان بێت، دوای ماوەی چاوەڕوانیکردن بەڵگەنامە و ناسنامەکان بە پەسەندکراوی بە دەست دەهێنێت.
دواتر خزمەتخواز بە مەبەستی پەسەندی وەزارەتی داد بۆ بەڵگەنامەکەی سەردانی وەزارەتی داد دەکات.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-01
بابەت
دوا دەستکاری25-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.