پێناسە
هەر هاوڵاتییەکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کاتی بە دەست بهێنێت، ئەگەر لە وڵاتی خۆی خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕین بێت. ئەم مۆڵەتە کاتییە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تازە بکرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٦٠) مەتری / بەرامبەر نیوستی
07729771000 / 07729770999
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
مەرجەکان
خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم.
خاوەن مۆڵەتی شۆفێری وڵاتەکەی بێت، ماوەکەی بەسەر نەچووبێت و وەرگێڕانی یاسایی بۆ کرابێت.
خاوەن کارتی نشینگە (اقامە) بێت و ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرتی ڕەسەن.
مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن کە لە لایەن وەرگێڕی یاساییەوە پشتڕاست كرابێتەوە.
کارتی نشینگەی ڕەسەن.
دوو (٢) وێنەی کەسی.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسەن بن لەگەڵ وێنەیەک (فۆتۆکۆپی) ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی پڕکرنەوەی فۆرمی داواکاری.
سەردانی ژووری مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
دووبارە سەردانی ژووری مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەکاتەوە، بە مەبەستی چاپکردنی مۆڵەتەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆ و وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-08
دوا دەستکاری11-12-2023
Feedback