ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە (لە ناوەوەی هەرێم) ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەرییەکەیان لە نەخۆشخانە و سەنتەرە حکومییەکان ئەنجامنادرێت، پێویست دەکات بنێردرێنە نەخۆشخانە تایبەتییەکان (Private).
چارەسەری بە تیشک (لە دەرەوەی هەرێم) بریتییە لە چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە لەڕێگەی ئەنجامدانی تیشک (Radioactive iodine, Gamma Knife, Syberknife).
چارەسەری بە تیشک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە (لە ناوەوەی هەرێم) بریتییە لە چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە لە ڕێگەی ئەنجامدانی تیشک (Radio therapy).
دابینکردنی دەرمانی بەردەست نەبوو لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکان دابینکردنی ئەو دەرمانە دەگمەنانەیە، کە لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی شێرپەنجە بەردەست نین.
خزمەتگوزاری (Pet Ct scan) بریتییە لە ئەنجامدانی تیشک بە ئامێری (Pet Ct scan) بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە.
خزمەتگوزاریی سکاڵا - وەزارەتی تەندروستی وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییانە، دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە گشت دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پێشکەشدەکرێت، کە ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی سندووقی سکاڵا لە کەرتی گشتی، تایبەت، یان هەر کەموکورتییەک کە پەیوەندی بە تەندروستیی تاکەوە هەبێت.
خزمەتگوزاریی نەشتەرگەری چاندنی جگەر (لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات) بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی جگەر بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە چاندنی جگەر هەیە.
مۆڵەتی ھاوردن بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک (خواردن و خواردنەوە) مۆڵهتى کۆمپانیا و بازرگانانی ھاوردنی خۆراک (خواردن و خواردنهوه)یە بۆ ناوەوەی ھەرێمی کوردستان.
چارەسەری دووەمی لە بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتیان بێ جیاوازی تەمەن، کاتێک نەخۆش بۆ چارهسهرى دووهمى ڕەوانە کرابێت.
چارەسەری سێیەمی لە نەخۆشخانە و سەنتەر پسپۆڕییەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتیان بێ جیاوازی تەمەن، کاتێک نەخۆش ڕەوانە دەکرێت بۆ چارەسەری سێیەمی، واتە (احالە) کرابێت.